به‌رپرسانی ئوستوراڵیا رایانگه‌یاند ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه توانیویانه نزیكه‌ی 95 كۆچبه‌ری نایاسایی رزگاربكه‌ن دوای ئه‌وه‌ی به‌له‌مه‌كه‌یان له كه‌ناراوه‌كانی ئوستوراڵیا كه‌وتووه‌ته ژێر ئاوه‌وه.
وته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی سه‌لامه‌تی ئاوی به "فرانس پرێس" ی راگه‌یاندووه تیمێكی كه‌شتیوانی ئوستوراڵی تێبینی بوونی به‌له‌مێكیان كردووه له دوری 26 كم له‌باكوری رۆژئاوای كه‌ناراوه‌كانی "جزر كریسماس" ی ئوستوراڵی له ئۆقیانوسی هادی.
هه‌روه‌ها وتی ئه‌و به‌له‌مه نزیكه‌ی 95 كۆچبه‌ری نایاسایی هه‌ڵگرتبوو دوای ئه‌وه‌ی ژێر ئاوكه‌وتبوون توانیویانه سه‌رجه‌میان رزگاربكه‌ن و هه‌ندێكیان پێویستیان به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ره.
No comments:
Post a Comment