به‌رنامه ی بایه‌خداری فوڵبرایت بۆ به‌خششی خوێندن ، که له لایه‌ن کۆنگرێسی ئه‌مریکا و دوا سیناتۆری ئه‌مریکی ویلیه‌م
ج.فوڵبرایت له ساڵی 1946 ده‌ستی پێ‌کرد، رێگه ئه‌دات به خوێندکارانی بیانی له سه‌رانسه‌ری جیهان که درێژه به خویندن بده‌ن له زانکۆکانی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش په‌ره بده‌ن به خویندنی ئه‌کادیمی و پیشه‌ی باوه‌ر پێکراو وه زیاتر ئاشنا ببن به کلتوره جۆراو جۆره‌کانی گه‌لان. به‌شداریکردن له به‌رنامه‌ی فوڵبرایت بۆ خوێندکارانی بیانی رێگه به خوێندکاره هه‌ڵاوێرکراوه‌کانی عێراق ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ ئه‌زمونی ژیان له ئه‌مریکا تاقی بکه‌نه‌وه ، خوێندکارانی فوڵبرایت ده‌رفه‌تی ئاڵ و گۆرکردنی رۆشنبیریی ده‌وڵه‌مه‌ندی وولاتی عێراقیان هه‌یه له گه‌ڵ ئه‌مریکیه‌کاندا و ده‌وری " خوێندکاری بالیۆز " ببینن، له هه‌ردو بواری خوێندن و ئاماده بوون له پۆله‌کان و ژیانی رۆژانه دا.
خه‌رجی به‌خششی خویندن بۆ به‌رنامه‌ی فوڵبرایت درێژه ئه‌کێشێت بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ بۆ خوێندنی ماسته‌ر له زانکۆ کانی ئه‌مریکا دا که له وه‌رزی پایزی 2014 ده‌ست پێده‌کات . هه‌موو په‌یره‌و بواره‌کانی خوێندن فه‌راهه‌م کراون له چوارچێوه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا ، بیجگه له پزیشکی و دامه‌زراوه ته‌ندروستیه‌کانی تردا . به‌رنامه‌که کرێی خوێندن و گه‌شتی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ هاتن و چوون و مووچه‌ی ژیان و دڵنیایی ته‌ندروستی به خوێندکاران ئه به‌خشێت . ئه‌مه‌ش هانده‌رێکه بۆ عێراقیه‌کان له هه‌ردو ره‌گه‌زی نێر و مێ له هه‌موو به‌شه کانی عێراق به تۆماری خوێندنی جییاکراوه و به‌رچاو که داواکاری پێشکه‌ش بکه‌ن.
ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌توانن داوا کاری پێشکه‌ش بکه‌ن
داواکار ئه‌بێت:
· هاولاتی عێراقی بن که دانیشتووی عێراقن وه به‌شێوه‌یه‌کی دیار بیسه‌لمێنن که دوای ته‌واو کردنی خویندنه‌که‌یان ئه‌گه‌رێنه‌وه بۆ عێراق.
· خاوه‌نی براونامه‌ی به‌کالۆریوس بێت له وێژه ، یان به‌کالۆریۆس له زانست له‌و کاته‌ی داواکاری پێش که‌ش ده‌کات.
· زمانی ئینگلیزی به باشی بزانێت بتوانێت نمره‌ی 550 یان زیاتر به‌دهست بێنێت له تاقیکردنه‌وه‌ی توانستی TOEFL
· ئامانجی توێژینه‌وه کانیان و رونکردنه‌وه‌ی که‌سایه‌تی تایبه‌ت به خۆیان بنوسن به بی ئه‌وه‌ی له ئینته‌رنێت کۆپی بکه‌ن یان له هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌کی تر وه‌ری بگرن، ئه‌م شێوازی کۆپی کردنه به دزی ئه‌ده‌بی له‌قه‌ڵه‌م ئه‌درێت و راسته‌و خۆ پێشکه‌ش کار داواکاریه‌که‌ی ره‌ت ئه‌کرێته‌وه.
بۆ داواکردن تکایه سه‌ردانی ئه‌م لینکه بکه:
دوا مۆڵه‌ت بۆ پێشکه‌ش کردن 30/4/2013
No comments:
Post a Comment