به به‌شداری زیاتر له 10 زانكۆی به‌ناوبانگی به‌ریتانی ، تیمی گه‌شتی په‌روه‌رده‌ی به‌ریتانی دوو پێشانگای په‌روه‌رده‌یی له شاری سلێمانی و هه‌ولێر ده‌كه‌نه‌وه. ڕاگری فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی و وه‌رزش له زانكۆی سلێمانی پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر عه‌باس مسته‌فا له لێدوانێكی تایبه‌تدا ئه‌و هه‌واڵه پشتڕاستكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: سبه‌ینێ، سێشه‌ممه 2/4/2013، ئه‌و پێشانگایه له هۆڵی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی له كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانی ده‌كرێته‌وه به ئامانجی دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆ له نێوان نوێنه‌ری ئه‌و زانكۆیانه‌و ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ئۆفه‌ری خوێندن له‌و زانكۆیانه وه‌ربگرن. له درێژه‌ی وته‌كانیدا دكتۆر عه‌باس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: ئه‌م پێشانگایه ته‌نها تایبه‌ت نیه به خوێندكاران ، به‌ڵكو خه‌ڵكی ئاسایی و فه‌رمانبه‌رانیش ده‌توانن سود له‌و ده‌رفه‌تانه ببینن نه‌ك ته‌نها بۆ خوێندنی بالاَی ئه‌كادیمی به‌ڵكو بۆ به‌شداریكردن له مه‌شق و ڕاهێنانه‌كانی ئه‌و زانكۆیانه به‌مه‌به‌ستی بره‌ودان به تواناكانیان له‌و بوارانه‌ی خۆیان هه‌ڵیده‌بژێنرن. له وه‌لاَمی پرسیارێكدا كه ئاخۆ كێشه‌ی وه‌رگرتنی فیزای به‌ریتانی بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان تاچه‌ند ئاسانكاری بۆ كراوه ، د. عه‌باس وتی "له ئێستادا خوێندكاران پێویست ناكات سه‌ردانی به‌غدا یان عه‌ممانی پایته‌خی ئوردن بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی فیزای به‌ریتانی و ده‌توانن داواكاریه‌كانیان له ڕێگه‌ی ئۆفیسی ئه‌نجومه‌نی به‌ریتانی (British Council) له هه‌ولێر پێشكه‌ش بكه‌ن و ئاسانكاری باشیش له‌و ڕووه‌و كراوه" د.عه‌باس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیانه له‌گه‌ڵ زانكۆكانی به‌ریتانیا به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌وانیش خۆشحاڵن كه ئاسانكاری زیاتر بۆ خوێندكارانی كوردستان بكه‌ن چونكه به ووته‌ی ئه‌و خوێندكاران له پاش ته‌واوكردنی خوێندنه‌كانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و داوای مافی په‌نابه‌رێـتی له‌و ولاَته ناكه‌ن. به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی تیمی گه‌شتی په‌روه‌رده‌ی به‌ریتانی، پێشانگاگه له ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنچ شه‌ممه‌ی داهاتوو له شاری هه‌ولێریش له هۆڵی ئوتێل هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێته‌وه..
ئاماده‌كردنی : هه‌ژار ته‌ها – په‌یام
سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration
No comments:
Post a Comment