Thursday, April 18, 2013

ئەڵمانیا چەند خێزانێكی كورد قەرەبوو دەكاتەوە


حكومەتی ئەڵمانیا چەند خێزانێكی كورد قەرەبوو دەكاتەوە ، كە رۆڵەكانیان لەلایەن رێكخراوێكی رەگەزپەرستی ئەڵمانی كوژرابوون. هەفتەی داهاتووش دانیشتنێكی دادگە بۆ بكوژانی ئەو هاووڵاتییە كوردانە بەڕێوەدەچێت.

وەزارەتی دادی ئەڵمانیا لە لێدوانێكدا ئاشكرایكردووە نزیكەی یەك ملیۆن یورۆ دەداتە خێزانی ئەو قوربانیانەی لە هێرشە رەگەزپەرەستییەكانی رێكخراوی سۆسیالیستی رەگەزپەرست NSUدا كوژران. 

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی Neue Osnabrücker Zeitung ئەڵمانی كە سەرچاوەكەی لێدوانێكی وەزارەتی دادی ئەڵمانییە، حكومەت تائێستا 600هەزار یورۆی داوەتە 9 كەسوكاری قوربانیانیانی دەستی ئەو رێكخراوە.

بەپێی هەواڵەكە حكومەتی ئەڵمانیا 104 هەزار یۆرۆی داوەتە خێزانی ئەو ژنە پۆلیسەی پاسەوانی بانكێكی ئەڵمانیا بوو، كە لەلایەن ئەندامانی گرووپی NSU كوژرا.

جگە لە قوربانیانی كارەكانی NSU، وەزارەتی دادی ئەڵمانیا هەروەها بۆ هەندێك رووداوی دیكەش پارەی داوەتە زیانلێكەوتووان. لەوانەش لە 9ی حوزەیرانی 2004 لە شاری كۆێلن لە گەڕەكی Keupstrass هێرشێكی چەكداری ئەنجامدرابوو و 22 كەس برینداربوون. حكومەت 600 یورۆی داوەتە ئەو بریندارانەش.

بڕیارە دانیشتنێكی دیكەی دادگاییكردنی ئەندامانی رێكخراوی سۆسیالیستی رەگەزپەرست NSU كە 10 كەسی كورد، تورك و یۆنانیان كوشتووە، رۆژی17ی ئەو مانگە لە شاری میونشنی ئەڵمانیا بەڕێوەبچێ.

رووداو - بەرلین

No comments:

Post a Comment