|
ڕۆژى شەممە بەرواری ٣١/٣/٢٠١٣ ، چەند ئەندامێکى پەڕلەمانی کوردستان کەپێکهاتبوون لە بەڕێزان ( عەدنان عوسمان، عومەر هەورامی، سەمیر سەلیم ) چاویان کەوت بەژمارەیەکى بەرچاو لەقوتابیانى کورد لەمالیزیا لەشارى جهور باهرو، بەمەبەستی گوێگرتن لەکێشەو گرفتەکانیان و ئاشنابوون پێیان لەنزیکەوە.. لەدیدارەکەدا کەنزیکەى 2 کاتژمێرى خایاند بەوردى گوێبیستى هەموو گرفت و پێشنیارەکان بوون، پاشتریش ڕونکردنەوەیان لەو بارەیەوە پێشکەش کرد.
هەروەها ئاماژەیان بەوەکرد کەئەوان بۆ ئەرکێکى تایبەتى خۆیان هاتوون، بەڵام بەپێویستیان زانیوە دیدارى دۆستانە لەگەڵ کوردانى دانیشتووى مالیزیا ساز بکەن. سەبارەت بەکێشەو پێشنیارەکانیشیان پەیمانیان پێدان کەزۆر بەگرنگیەوە لێى بڕوانن و بەجدى بەدواداچوونى بۆ بکەن و ئاراستەى کەس و لایەنى پەیوەندیدارى بکەن، بەو هیوایەى ڕۆڵیان هەبێت لەچارەسەرى کێشەکاندا. شایەنى باسە دیدارەکە بوویە مایەى خۆشحاڵى هەموولایەک و قوتابیانيش خوازیاربوون کەهەرکات هەر بەرپرس و کار بەدەستێک سەردانى مالیزیاى کرد دەرفەت هەبێت بۆ دیدارو ئاشنابوون بەکێشەو گرفتەکان و ئاگابوون لەپێشکەوتن و ئاستى قوتابیان. |
Showing posts with label Study Malaysia. Show all posts
Showing posts with label Study Malaysia. Show all posts
Tuesday, April 2, 2013
ئەندامانى پەرلەمانى کوردستان لەمالیزیا چاویان بەقوتابیانى کورد دەکەوێت
Monday, February 18, 2013
پشتیوانى دارایى خوێندنى ماستەرو دکتۆرا لە مالیزیا بەدەست بهێنە
کۆچى کوردان و کۆچ بۆ ئوسترالیا
هاوڕێیانى خۆشەویست هەوڵدەدەین بەبەردەوامى دەرفەتەکانى خوێندن و کارتان لە وڵاتە جیاوازەکاندا بۆ بڵاوبکەینەوە.
حکومەتى مالیزى لە پڕۆگرامێکدا ئامادەیە پشتیوانى دارایى و خەرجى خوێندن و گەشت بۆ چەندین خوێندکار لەسەرتاسەرى وڵاتانى جیهان بڕەخسێنێت.. لەڕێگەى ئەو پڕۆگرامەوە دەتوانن لەو وڵاتەدا دەست بەخوێندن بکەن. ئەو پڕۆگرامە هەموو بەشەکانى خوێندنى ماستەرو دکتۆرا و پۆست دکتۆرا دەگرێتەوە.. لەمەرجەکانى بریتییە لەوەى کە تەمەنى خوازیارەکە لە 40 ساڵ زياتر نةبێت. نمرەیەکى باشى هەبێت و لە زمانى ئینگلیزیدا لە ئاستێکى باش بێت لە تاقیکردنەوەکانى تۆفڵ و ئایئیئێڵتس. هەروەها لە بارودۆخێکى تەندروستى باشدا بێت. ئەو خوێندکارانەى بەشدارى لە پڕۆگرامى ڕیسێرچدا دەکەن دەبێت خواستى خۆیان بۆ مالیزیا ڕوون بکەنەوە. لەهەمانکاتدا مەرجى پڕۆگرامەکە ئەوەیە کە دەبێت بەشداربووەکە داخوازى بۆ مالیزیا پێشکەش کردبێت و قبووڵى مەرجدار یان بێ مەرجى هەبێت.
بوارەکانى خوێندن زۆربەى بوارەکان دەگرێتەوە، بەتایبەتى بەشە زانستییەکان.
بۆ وەرگرتنى زانیارى زیاتر:
https://payloan.mohe.gov.my/INTER/index_mis.php
سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration
Labels:
legal migration,
Malaysia,
Malaysian scholarship,
study abroad,
study in Malaysia,
Study Malaysia
Subscribe to:
Posts (Atom)

