Thursday, August 1, 2013

بەپێى یاساى نوێى کۆچى ئوسترالى چەندین پەناخواز ڕەوانەى مانوس کران


تایبەت بە بلۆگى کۆچ بۆ ئوسترالیا و کۆچى کوردان

وەزارەتى کۆچى ئوسترالى ڕایگەیاند کە 40 پەناخواز شەوى چوارشەممە لە دورگەى کریسمەوە گواسترانەوە بۆ مانوس. زۆربەى ئەو پەناخوازانە ئێرانى و ئەفغانى بوون و پیاوى ڕەبەن بوون، پۆلیس و ستافى پزیشکى لەگەڵ ئەو پەناخوازانەدا گەشتیان کردووە. 
شایەنى باسە، دکتۆر ئۆتۆ نومان، بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى تەنها نەخۆشخانەى دوورگەى مانووس ڕایگەیاند جەختى لەناوى پەناخوازەکان کردۆتەوە. هەروەها ڕایگەیاند پێشبینى گەیشتنى پەناخوازى زیاتر دەکەین لە سبەینێدا. گەنجترین پەناخوازیان 18 ساڵ بووە. 
گروپى پەناخوازەکان داخوازى بەرگرى پڕۆسێس کردنى کەیسەکانیان لە پاپوا نیو گینیا دەبێت.
لەدواى ئەوەى حکومەتى ئوسترالى پڕۆسێس کردنى کەیسى ئەو پەناخوازانەى بە بەلەم دەگەن ڕەوانەى دەرەوەى ئوسترالیا کرد. ئەگەر وەک پەناخواز ناسران ئەوا دەتوانن لە پاپوا نیو گینیا نیشتەجێ ببن،بەپێى ئەو پلانەى ڕۆژى هەینى کێڤن ڕوودى سەرۆک وەزیرانەوە ڕایگەیاند.
چادرى زیاتر هەڵدراوە بۆ جێکردنەوەى پەناخوازان لە ناوەندە فراوانکراوەکەدا، و چێشتخانەى دەرەکى و پێکهاتەکانى تر ئامادەکراون.
وەزیرى کۆچ ڕایگەیاند قاچاخچییەکان چیتر بەرهەمێکیان نیە بیفرۆشن. هیچ سوودێک لە گەیشتن بە بەلەم نییە. بێرک ڕایگەیاندووە کە ڕێژەى وەرگرتن لە دوو ناوەنددى مانوسدا کراوەتە 3000 کەس و شوێنى تریش دەکرێتەوە بەپێى پێویست.  بەگوتەى وەزیرى کۆچ لە چەند ڕۆژى داهاتوودا چەندینى تر دەگوازرێنەوە بۆ دورگەى مانوس و هەر کەسێک بگات بەوشوێنە دڵنیا دەبێتەوە لەوەى حکومەت لەسەر وەعدى خۆیەتى و هیچ پەناخوازێکى نایاسایى گەیشتوو بە بەلەم لە ئوسترالیا جێگیر ناکرێت.
لەلایەکى ترەوە، وتەبێژى هاوپەیمانێتى کۆچبەران سکۆت ماریسۆن ڕایگەیاند کە حکومەت پەلە دەکات لە جێبەجێکردنى یاسا نوێیەکەدا. هەروەها وتى حکوموت ڕاگەیاندنى گەورە دەکەن و مەبەستی سیاسییان هەیە و لەدواى چەند هەفتەیەک تووشى کێشە دەبن. لەئێستادا هیچ پەیوەست بوونێکى یاسایى نییە بۆ جێگیرکردنى پەناخوازان لە پاپوا نیو گینیا. جێگیر کردنى خەڵکى لە پاپوا نیو گینیا هیچ شتێک پێشناخات هەرگیز هیچ شتێک پێش ناخات.


No comments:

Post a Comment