هۆڵه‌ندا ئاماده‌یه هاوكاریی كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاودێریی هه‌رێمی كوردستان بكات له‌ڕێی وه‌رگرتنی خوێندكارانی كورد بۆ خوێندن له‌بواری گه‌شه‌پێدانی كشتوكاڵ له هۆڵه‌ندا.
جانێت سیبن باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له عیراق ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی پیشاندا بۆ هاریكاریی كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاودێریی هه‌رێمی كوردستان له‌رێی ده‌ستخستنی هه‌لی خوێندن بۆ خوێندكارانی كورد له‌هۆڵه‌ندا.
جانێت سیبن، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ، سیروان بابان، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی هه‌رێم ئاشكرایكرد، حكومه‌تی هۆڵه‌ندا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كۆمپانیا‌و وه‌به‌رهێنه هۆڵه‌ندییه‌كانی بواری كشتوكاڵ هانبدات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی له‌پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بكه‌ن له‌بورای كشتوكاڵ كه‌بڕیاره مانگی یانزه‌ی ئه‌مساڵ بكرێته‌وه.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باڵیۆزه‌كه‌ی هۆڵه‌ندا، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ هاریكاریی كردنی كه‌رتی كشتوكاڵی هه‌رێم له‌هه‌موو روییه‌كه‌وه، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی هه‌رێم –یش هه‌نگاوه‌كه‌ی حكومه‌تی هۆڵه‌ندای به‌رز نرخاند و ئومێدی خواست ئه‌زموون و شاره‌زایی هۆڵه‌ندا له‌هه‌رێمی كوردستان ره‌نگ بداته‌وه و به‌و هۆیه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی شیر و له‌قوتونانی گۆشتی سوور به‌پێی پێودانگه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان بخرێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه له‌پاڵ بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ له‌هه‌رێمی كوردستان.
خه‌ندان –
No comments:
Post a Comment