Tuesday, August 20, 2013

بەلەمێکى پەناخوازان بەرەو ئوسترالیا نوقم بوو


تایبەت بە کۆچى کوردان و کۆچ بۆ ئوسترالیا

ئەمڕۆ سێ شەممە بەلەمێکى پەناخوازان بەرەو ئوسترالیا لە نزیک دوورگەى کریسمس نوقم بوو. 106 پەناخواز ڕزگاریان بوو لە نقومبونى بەلەمەکە. پێنج سەرنشینى بەلەمەکە هێشتا چارەنووسیان دیار نیە و گومان دەکریت گیانیان لەدەستدابێت.
زۆرترین ئێرانى بەشێوەى قاچاخ بەرەو ئوسترالیا کۆچ دەکەن. ڕۆژنامەى ئەوسترالیان ڕایگەیاندووە کە ئێران سەرچاوەى زۆرترین کۆچى نایاساییە بەرەو ئوسترالیا. باڵیۆزى ئوسترالیا لەتاران ڕایگەیاند لەسەرەتاى ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 6500 پەناخوازى ئێرانى بەبێ ڤیزا و بەبەلەم گەیشتوونەتە ئوسترالیا. 
ساڵى ڕابردوو 17202 پەناخواز گەیشتوونە ئوسرالیا. ئەمساڵ تاوەکو ئێستا 15000 پەناخواز گەیشتوونەتە ئوسترالیا لەڕێگەى دەریاوە.

No comments:

Post a Comment