Monday, August 5, 2013

مالیزیا ڤیزا لەسەر چەند وڵاتێک توند دەکات، عيراقيشى تيَدايه


تایبەت بە بلۆگى کۆچى کوردان و کۆچ بۆ ئوسترالیا
لەگەڵ گۆڕانکارییەکان لە یاساى کۆچى ئوسترالیادا، مالیزیاش ڕایگەیاندووە کە دەرفەتى پێدانى ڤیزا بۆ هاوڵاتیانى چەند وڵاتێکى جیاواز سنووردار دەکات. هۆکار ئەوەش ئەوەیە کە زۆرجار پەناخوازەکان مالیزیا وەکو وڵاتێک بەکاردەهێنین بۆ کۆچیان بەرەو ئوسترالیا. 


لە 1ى ئابدا وەزیرى ناوخۆى مالیزیا ئەحمەد زاهید هامیدى ڕایگەیاند کە وڵاتەکەى لەسەر داواى ئوسترالیا ئەو بڕیارەى داوە. ئاماژەى بەو وڵاتانە نەدا کە کاریگەر دەبن بەو گۆڕانکارییە لە یاساى پێدانى ڤیزادا. بەڵام زۆرێک لەو پەناخوازانەى کە لە ئەفغانستان و پاکستان و عێراقەوە گەشت دەکەن بۆمالیزیا کۆچ بەرەو ئوسترالیا دەکەن. پەناخوازە ئێرانییەکان زۆربەى کات بە فڕۆکە گەشت بەرەو ئیندۆنیزیا دەکەن و لەوشێوە بەبەلەم بەرەو ئوسترالیا کۆچ دەکەن.
لەبەرئەوە دەرفەتەکانى کۆچ بەشێوەیەى نایاسایى تاوەکو دێت توندتردەبێت بۆ کۆچ بەرەو ئوسترالیا.

No comments:

Post a Comment