Tuesday, August 6, 2013

پەناخوازانى نایاسایى ناتوانن بە ئاسانى ڕەگەزنامەى ئوسترالى بەدەست بهێنن


تایبەت بە کۆچى کوردان و کۆچ بۆ ئوسترالیا

ئەو پەناخوازانەى کە لە پاپوا نیو گینیا و ناورو جێگیر دەکرێن ڕووبەڕووى مەرجى سەختى هاوڵاتى بوون و مافى ڕەگەزنامەى ئوسترالى دەبنەوە. لەهەندێ حاڵەتدا داوایان لێدەکرێت کە هاوسەرگیرى لەگەڵ خەڵکى ئوسترالیدا بکەن.
ئەو پەناخوازانەى کە وەکو پەنابەر دەستنیشان دەکرێت لە پاپوا نیو گینیا پێویست دەکات تایبەتمەندى تەواویان تێدا بێت کە مافى ڕەگەزنامەى ئوسترالیان پێبدرێت. ئەگینا ئوسترالیا ئامادە نابێت ئەو مافەیان پێ بدات.
سەرۆک وەزیرانى ئوسترالى: پەناخوازە قبووڵکراوەکان بە پەنابەر لە پاپوا نیو گینیا دەمێننەوە
بۆ بەڕێوەچوونى ئەو پڕۆسەیە، حکومەتى ئوسترالى بڕى 30 ملیۆن دۆلارى خەرج کردووە لە ڕیکلامى ڕۆژنامە و تەلەفزیۆن و ڕادیۆ لەبارەى پەناخوازانەوە. 
هەروەها حکومەتى ئوسترالى بەبڕى 787 ملیۆن دۆلار ڕێککەوتنى کرد لەگەڵ پاپوا نیو گینیا. 
لە دوورگەى کریسمسى ئوسترالیا چەندین پەناخواز لە بارودۆخێکى سەختدان. دەتوانرێت بگوترێت کە 2000 پەناخواز لەو دوورگەیە لە چەقبەستوویدان.
ئەمەو لەناوخۆى پاپوا نیو گینیا، خوێندکاران خۆپیشاندانیان کرد دژ بە ڕێککەوتنى وڵاتەکەیان لەگەڵ ئوسترالیا لەبارەى پەناخوازانەوە.

No comments:

Post a Comment