سكۆڵی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی كۆیه ده‌رچوانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی به‌شی زانستی و وێژه‌یی ئاگادار ده‌كاته‌وه كه هه‌ڵده‌ستێت به دابه‌شكردنی فۆڕمی وه‌رگرتنی خوێندكاران و هه‌ر خوێندكارێك ئاره‌زوو ده‌كات با سه‌ردانی سكوڵه‌كه‌یان بكات بۆ وه‌رگرتنی فۆڕم، به‌مه‌رجێك نمره‌كانی له 60 كه‌متر نه‌بێت.
له‌ئاگادارییه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ (خه‌ندان) نێردراوه، تیایدا سكوڵی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی كۆیه به‌م جۆره داوا له خوێندكاران ده‌كات: "سكوڵی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش زانكۆی كۆیه، ئاگاداری ده‌رچوانی قۆناغی 12 ی ئاماده‌یی (وێژه‌یی-زانستی) ده‌كات كه هه‌ڵده‌ستێت به دابه‌شكردنی فۆرمی وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌سكوڵه‌كه‌مان له‌ڕێكه‌وتی 25/8/2013 تاوه‌كو 5/9/2013 به‌و مه‌رجه‌ی كه تێكڕای نمره‌ی ده‌رچووی له 60% كه‌متر نه‌بێت".
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو:" هه‌ر خوێندكارێك خوازیاره ئه‌و فۆرمه به‌ده‌ست بهێنێت پێویسته ئه‌م پێداویستیانه له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت: به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌رچوون، ناسنامه‌ی باری شاریستانی، وێنه‌ی كه‌سێتی".
خه‌ندان ـ
No comments:
Post a Comment