جیاواز له‌بۆنه‌و یاده‌كانی پێشوو له‌م جه‌ژنه‌دا تاكو ئه‌مڕۆ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌گه‌شتیار ڕوویان له‌كۆماری ئیسلامی ئێران كردووه.
نه‌قیب ( زرار عه‌زیز) به‌رپرسی بنكه‌ی پاسپۆرتی مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران ڕایگه‌یاند، له‌سه‌رجه‌م بۆنه‌و یاده‌كانی پێشوو ژماره‌ی سه‌ردانیكه‌رانی ئێران بۆ هه‌رێم كوردستان زۆرتر‌بوو له‌ژماره‌ی گه‌شتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێران
نه‌قیب زرار ڕوونیشی كرده‌وه، له‌ماوه‌ی پشووی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان تاكو ئه‌مڕۆ زیاتر له‌پێنج هه‌زار هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی مه‌رزی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه ڕوویان له‌كۆماری ئیسلامی ئێران كردووه له‌به‌رامبه‌ردا ته‌نیا دوو هه‌زار هاوڵاتی ئێرانی ڕوویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردوه، كه ئه‌مه‌ش به‌ڕوونی ده‌ری ده‌خات كه هاتنی گه‌شتیاری ئێرانی له‌ڕێگه‌ی مه‌رزی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه ئه‌م جه‌ژنه كه‌می كردوه.
لای خۆشیه‌وه (هاوكار عه‌زیز) پسپۆری بواری ئابوری به NNA ڕاگه‌یاند، به‌هۆی دابه‌زینی به‌های پاره‌ی ئێرانی له‌به‌رامبه‌ر پاره‌ی عێراقی‌و ئه‌و دۆخه ئابوریه‌ی ڕوویكردووه‌ته ئێران، كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مبونه‌وه‌ی ژماره‌ی گه‌شتیاران بۆهه‌رێمی كوردستان.
له بۆنه‌و یاده‌كانی پێشوتردا گه‌شتیارێكی زۆر ڕوویان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد به‌لاَم ئه‌مساڵ ئه‌م ڕێژه‌یه كه‌می كردوه.
-------------------------- -------------------------- -------------
زانا ڕواندزی _ ڕانیه/
No comments:
Post a Comment