عیراق ناردنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی هاوڵاتییه‌كانی له‌هۆڵه‌نداوه ره‌تده‌كاته‌وه |
وه‌زاره‌تی كۆچ‌و راگوێزراوانی عیراق به‌زۆرناردنه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌كانی له‌لایه‌ن هۆڵه‌نداوه ره‌تده‌كاته‌وه‌و رایگه‌یاند رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا ئیمزا ده‌كه‌ن بۆناردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆویستانه ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عیراق.
سه‌لام خه‌فاجی بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ‌و راوگوێزراوانی عیراق به رۆژنامه‌ی ئه‌رقولئه‌وسه‌تی راگه‌یاند كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌ستیكردووه به وتووێژكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هۆڵه‌ندا، بۆئه‌وه‌ی به‌زۆر ئه‌و 1300 عیراقییه ره‌وانه‌ی عیراق نه‌كه‌نه‌وه كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له هۆڵه‌ندادا نیشته‌جێن.
روونیشیكرده‌وه، به وه‌زاره‌تی كۆچی هۆڵه‌ندایان راگه‌یاندووه كه به‌زۆرناردنه‌وه‌ی ئه‌و عیراقییانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و له‌وباره‌یه‌شه‌وه ناچنه ژێر باری هیچ جۆره فشارێكه‌وه.
خه‌فاجی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو كه هه‌ردوولا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سێ مانگ بخرێته به‌رده‌م ئه‌و عیراقییانه‌ی كه خۆویستانه ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عیراق.
وتیشی به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه له مانگی ئه‌یلولی داهاتوودا له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندادا ئیمزای ده‌كه‌ن، هه‌ر عیراقییه‌ك خۆویستانه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌وا بڕی 10 هه‌زار دۆلاری پێده‌درێت، پێنج هه‌زار دۆلاریش بۆئه‌وانه‌ی خێزاندارن له‌گه‌ڵ بڕی دوو هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر منداڵێك.
بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ‌و راگوێزراوانی عیراق وتیشی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه پێویستی به ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا هه‌یه.
خه‌ندان
No comments:
Post a Comment