ووڵاتی سوید زۆرترین په‌نابه‌ری عێراقی لێیه |
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقی ئاشكرای كردووه، ووڵاتی سوید زۆرترین په‌نابه‌ری ووڵاتی لێیه‌و ژماره‌یان به‌نزیكه‌ی سێ سه‌د هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
(ئه‌سغه‌ر موسه‌وی) بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقی بۆ تۆڕی هه‌واڵی عێراقی باسی له‌وه‌كردووه، له‌حاڵی ئێستادا ژماره‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی به‌ته‌نها له‌ووڵاتی سوید گه‌یشتۆته سێ سه‌د هه‌زار كه‌س.
ناوبراو راشیگه‌یاند، ئه‌وان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان له‌هه‌مبه‌ر به‌زۆر دیپۆرتنه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه تاكو ئه‌و كاته‌ی بارودۆخی ئابووری و ئاسایشی ووڵات ڕووه‌و باشتر هه‌نگاو ده‌نێت.
مانگی رابردووش وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق سه‌ردانی ووڵاتی هۆڵه‌ندای كرد بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئه‌و ووڵاته رازی بكات په‌نابه‌رانی عێراق به‌زۆری دیپۆرت نه‌كاته‌وه، به‌ڵام حكومه‌تی هۆڵه‌ندا سووره له‌سه‌ر دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران.
No comments:
Post a Comment