ماوه‌یه‌كی زۆر له ناو ده‌ریا په‌كیان كه‌وتوه |
به هۆی گه‌رما و تونیه‌تیه‌وه 54 په‌نابه‌ری نایاسایی له ناو كه‌شتیه‌ك له ده‌ریا ناوه‌راست گیانی له‌ده‌ستدا
كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌ران له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند 54 كه‌س كه به‌نیازبوون به كه‌شتیه‌ك له لیبیاوه بچن بۆ ئیتالیا گیانی خۆیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و كه‌شتیه 15 رۆژ پێش ئێستا كه‌وتبوه رێ و زۆربه‌ی سه‌رنشینه‌كانیشی خه‌ڵكی ئه‌ریتریا و سۆماڵ بوون.
ته‌نیا كه‌سێك كه له‌و رووداوه رزگاری بووه رایگه‌یاندوه سه‌رنشینانی كه‌شتیه‌كه به هۆی گه‌رمای زۆر و تونییه‌تیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
باسی له‌وه‌شكردوه: كه‌شتیه‌كه‌ی ئه‌وان زۆر له كه‌ناره‌كانی ئیتالیا نزیك بووه‌ته‌وه به‌ڵام له ناكاو بایه‌كی خێرا هه‌ڵیكردوه و ئه‌وانی له كه‌ناره‌كان دورخستوه‌ته‌وه و به هۆی ئه‌و بایه‌وه چارۆكه‌كانی كه‌شتیه‌كه‌شیان با بردویه‌تی، هه‌ر بۆیه ماوه‌یه‌كی زۆر له ناو ده‌ریا په‌كیان كه‌وتوه.
ئه‌و كه‌سه خۆی له لایه‌ن ماسیگرێكه‌وه له نزیك سنوری ده‌ریایی تونس رزگار كراوه.
No comments:
Post a Comment