دیمەنى یەکێک لە کەشتییەکانى پەناخوازان |
له‌پاش ڕاپه‌رینی به‌هاری ساڵی 1991 و كرانه‌وه‌ی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ڕووی ووڵاتانی ده‌ره‌وه و ناله‌باری دۆخی هه‌رێمی كوردستان له ساڵانی دوای ڕاپه‌ڕیندا ، گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین شێوازی ترسناكیان ده‌گرته‌به‌ر به‌هیوای گه‌شتن به ووڵاتێكی تر و ڕه‌خساندنی ژیانێكی باشتر بۆ خۆیان و خێزانه‌كانیان. به‌مه‌ش هه‌رێمی كوردستان وه‌ك یه‌كێك له‌و ناوچانه ناسێنرا كه ساڵانه به ژماره‌یه‌كی زۆری په‌ناخوازه‌وه ژماره‌ی په‌ناخوازانی عێراقی زیاتر و زیاتر ده‌كرد.
به‌ڵام له‌پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ هه‌رێمه‌كه و گه‌شه‌سه‌ندنی له‌زۆربه‌ی بواره‌كاندا ، دیارده‌ی كۆچی نایاسایی تاڕاده‌یه‌كی به‌رچاو به‌به‌راود به ساڵانی ڕابردوو كه‌مبۆیه‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له میدیاكان باس له كۆچی پێچه‌وانه ده‌كه‌ن به‌هۆی بوونی ئه‌و ژماره‌به‌رچاوه‌ی كرێكاران و شاره‌زایانی تری بیانی و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش پێشتر له هه‌رێمی كوردستانه‌وه كۆچیان كردوو له هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌دان.
هه‌میشه له‌نێوان هه‌ردوو قۆناغی كۆچ و كۆچی پێچه‌وانه‌دا قۆناغێك بوونی هه‌یه ئه‌ویش قۆناغی ترانزێته، واتا په‌ناخوازانی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه هه‌رێمه‌كه به ئامانجی مانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو دانانی پلانی كۆچ بۆ ووڵاتێكی تر.
په‌ناخوازێكی عێراقی كه پێده‌چێت خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بێت له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌سۆشیه‌تد پرس) دا باس له‌وه ده‌كات كه پێش ئه‌وه‌ی بڕیار بدات كه كۆچ بكات بۆ ئوسترالیا به شێوه‌ی قاچاخ هاتۆته هه‌رێمی كوردستان و نزیكه‌ی 21 هه‌زار دۆلاری له براكه‌ی قه‌رزكردووه بۆئه‌وه‌ی بیداته قاچاخچیه‌كان.
ئه‌م په‌ناخوازه هه‌رێمی كوردستانی به‌جێ هێشتووه و ڕووی له ووڵاتی مالیزیاكردووه‌و پاشان بۆ ئه‌نده‌نوسیا تا له‌وێوه به‌به‌لمه‌مێكی قاچاخچیه‌كان خۆی بگه‌یه‌نێته ئوسترالیا. ئه‌م په‌ناخوازه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یو كوڕه دووساڵانه‌كه‌یدا له‌پاش هه‌وڵه‌كه‌یاندا بۆ گه‌شتن به ئوسترالیا شكستیان هێناوه، چونكه به‌له‌مه‌كه‌یان له‌پاش بڕینی چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له ئاوی نێوان ئه‌نده‌نوسیا و ئوسترالیا تێكشكاوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی موعزیزه ئاسا ده‌ربازیان بووه له خنكان.
(عه‌لی ئه‌لجه‌نابی )یش كه یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی پێشتر له هه‌رێمی كوردستان بووه له پێش كۆچكردنی بۆ هه‌مان ووڵات. سه‌ڕه‌ڕای به‌سه‌ربردنی نزیكه‌ی 10 ساڵ له زیندانه‌كانی ئه‌و ووڵأته به تۆمه‌تی قاچاچێتی كردن به په‌ناخوازانه‌وه، هه‌ندێك وه‌ك پاڵه‌وان ده‌یبینن، چونكه به ووته‌ی ئه‌وانه توانیوێتی 500 په‌ناخواز بگه‌یه‌نێته ئوسترالیا له‌و ماوه‌یه‌ی كه وه‌ك قاچاخچی كاری كردووه و حكومه‌تی ئه‌و ووڵاته‌ش وه‌ك تاوانبار له ڕابردوودا ناساندوێتی چونكه تێوه‌گلاوه له‌كاری قاچاخچێتیه‌وه به مه‌ینه‌تیه‌كانی په‌ناخوازانه‌وه.
ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی له ئێستادا باسی لێوه‌ده‌كرێت كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ناوچه‌ی ترانزێت ده‌ناسێنێت هێشتا حاڵه‌ت بێت ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ زیادبوونی حاڵه‌ته‌كان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌ركێكیان ده‌كه‌وێته سه‌رشان كه ئه‌ویش دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌كی تایبه‌تی پڕۆفێشناڵه كه زانیاری له باره‌ی ته‌واو و وورد له‌سه‌ر كۆچی نایاسایی و یاساكانی كۆچی ووڵاتان بۆ په‌ناخوازان بخاته ڕوو چونكه وه‌ك چاودێرانی بواری كۆچ ده‌ڵێن له هه‌رێمی ترانزێتدا په‌ناخوازان بڕیاری كۆتایی ده‌ده‌ن .
No comments:
Post a Comment