Monday, July 16, 2012

خوێندن لە زانکۆکانی ئیتالیا


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێککەوتننامەیەکی لەگەڵ بالوێزخانەى ئیتالیا لە (بەغداد) واژوکردووە کە تایبەتە بە هاوکاری کردنی کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی و کارئاسانی بۆ درێژەدان بە خوێندن لە زانکۆکانی ئیتالیا.
داواکارین لە کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی، ئەوانەی خوازیارن لە زانکۆکانی ئیتالیا درێژە بە خوێندن بدەن، فۆرمی تایبەت بەم پرۆژەیە پڕبکەنەوە و بەزووترین کات لە رێگای ئیمەیلی (italy.hcdp@mhe-krg.org) بیگەرێننەوە بۆ بەرێوەبەرایەتی پەیوەندیە رۆشنبیرییەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەى زانستی.
لەم پرۆژەیەدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی بەهاوکاری بالوێزخانەى ئیتالیا لە بەغداد ئۆفەری کۆرسی زمان و کۆرسی ئەکادیمی مەرج دار لەزانکۆ ئاست بەرزەکانی ئیتالیا دابین دەکات.
جێگای ئاماژەپێکردنە کە کاندیدەکان دەتوانن بە زمانی ئیتالی یان ئینگلیزی لە زانکۆکانی ئیتالیا درێژە بە خوێندن بدەن. بەپێی رێنماییەکانی تایبەت بە بەرنامەى تواناسازی، کاندیدەکان دەتوانن بە پێی پێویست (تا ماوەى یەک ساڵ) کۆرسی زمانی ئیتالی یان زمانی ئینگلیزی وەربگرن.
تێبینی:
  • بۆ ئەو کاندیدانەی کە دەیانەوێت بە زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکانی ئیتالیا بخوێنن هەمان مەرج و رێنماییەکانی ( بە تایبەت رێنمایی توانستی زمانی ئینگلیزی  کە نابێت ئەنجامی (IELTS)ەکەی لە 4،5 کەمتر بێت) تایبەت بە ناردن بۆ وڵاتانی ئینگلیزی زمان دەیانگرێتەوە
  • تکایەنوسراوی پالپشتی دارایی(Financial Support Letter)  لەگەل (فۆرمی تایبەت)، هاوپێچ بکەن و ئینجا لە رێگەی ئیمێلی سەرەوە بینێرن بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی.
  
Attachment
Italain_Application_Form.doc

No comments:

Post a Comment