هۆشیار زێباری و ولیام هیگ |
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئاشكرایكرد، به‌مزووانه وڵاته‌كه‌ی نوسینگه‌یه‌ك له‌شاری به‌غدا ده‌كاته‌وه، بۆ پێدانی ڤیزا به‌و هاوڵاتییانه‌ی عێراق، كه به‌نیازن سه‌ردانی به‌ریتانیا بكه‌ن.
سایتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاویكرده‌وه، (ولیام هیگ) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، پێشوازیی له (هۆشیار زێباری) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق‌و شاندی یاوه‌ری كردووه، له‌و دیداره‌دا هه‌ردوولا تاووتوێی چۆنێتی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان كردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاردراوه، عێراق لیژنه‌یه‌كی باڵای وه‌زاری پێكبهێنێت، بۆ كاراكردنی په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی به‌غدا‌و له‌نده‌ن‌و سود وه‌رگرتن له‌ئه‌زموونی به‌ریتانیا، له‌بواری بنیاتنان‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا.
زێباری‌و هیگ له‌و دیداره‌دا گفتوگۆیان كردووه، سه‌باره‌ت به‌كۆمه‌ڵێك پرسی هه‌رێمی، له‌وانه دوایین پێشهاته‌كانی قه‌یرانی سوریا‌و به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران‌و ڕۆڵی به‌رچاوی عێراق له‌پرسه هه‌رێمایه‌تی‌و عه‌ره‌بی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.
No comments:
Post a Comment