Showing posts with label Sweden Deporting. Show all posts
Showing posts with label Sweden Deporting. Show all posts

Sunday, October 7, 2012

له‌سوید زیاتر له‌ 200 هه‌زار عێراقی هه‌ڕه‌شه‌ی دیپۆركردنه‌وه‌یان له‌سه‌ره‌


وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی  عێراقی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، زیاتر له‌ دووسه‌د هه‌زار هاوڵاتی له‌ووڵاتی سوید هه‌ڕه‌شه‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ره‌.



(ئه‌سغه‌ر موسه‌وی) بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقی بۆ تۆڕی راگه‌یاندنی هه‌واڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، له‌ماوه‌كانی رابردوودا (دیندار نه‌جمان دۆسكی) وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك ووڵاتی ئه‌وروپی كرد بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ژیانی هاوڵاتیانی عێراقی له‌و ووڵاتانه‌، به‌ڵام هه‌ندێك له‌و ووڵاتانه‌ سووربوون له‌سه‌ر دیپۆركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی عێراقی بۆ ووڵاته‌كه‌یان به‌تایبه‌تی ووڵاتی سوید.



ئه‌سغه‌ری ووتیشی، ئێستا له‌ووڵاتی سوید زیاتر له‌ 200 هه‌زار هاوڵاتی عێراقی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تی ئه‌و ووڵاته‌ نیازی وایه‌ دیپۆرتیان بكاته‌وه‌، به‌مه‌ش ژیان و گوزه‌رانیان ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌زیری كۆچیش داوای له‌و ووڵاته‌ كردووه‌ پابه‌ندبێت به‌ڕێككه‌وتننامه‌ی پێشوو، هاوڵاتیان به‌زۆر دیپۆرت نه‌كاته‌وه‌.


Tuesday, July 24, 2012

سودید: چەندین پەنابەری عێراقی‌ لەبەردەم هەڕەشەی بەزۆر ناردنەوەدان

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ چەندین پەنابەری عێراقی‌ له‌سوید لەبەردەم هەڕەشەی بەزۆر ناردنەوەدان، هاوكات داوای‌ پشتیوانیكردن‌ له‌كه‌مپه‌ینی‌ گروپی دژ بەناردنەوەی پەنابەران ده‌كات.


بەپی ئەو زانیاریانەی لەگروپی دژ بەناردنەوەی پەنابەرانەوە (Aktion mot deportation ) بەفیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی گەیشتووە، چەندین پەنابەری عیراقی لەپێنج گرتوخانەی سوید ڕاگیراون‌و لەبەردەم هەڕەشەی بەزۆر ناردنەوەدان.

ڕاگرتنی پەنابەرانی عێراقی لەگرتوخانە دەستبەسەرییەکانی سویدو فشار خستنه‌ریان لەکاتێکدایە کە پەرلەمانی عێراق لەکۆبوونەوەی ڕۆژی شەممه‌ی‌ رێكه‌وتی‌ ٢٣-٦، بەزۆرینەی دەنگ سەبارەت بەدۆسیەی کێشەکانی پەنابەران لەهەندەران ‌بەزۆرناردنەوەی پەنابەرانی‌ ڕەتکرده‌‌وه‌و داوای لەحکومەتی عێراق کرد‌ که‌ پەلە بکات لەدەسکاریکردنی یاداشتی لێکتیگەیشتنی نێوان حکومەتی عێراق‌و حکومەتی سوید كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ناردنه‌وه‌ی‌ په‌نابه‌ران.

لای‌ خۆیه‌وه‌ حکومەتی سوید ڕایگەیاندوە تا ئێستا هیچ ئاڵۆگۆرێک بەسەر یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان حكومەتەکەی‌‌و حکومەتی عێراقدا نەهاتووە، بەو هۆیەوە ده‌ستگیركردن‌و ڕاونانی پەنابەران لەسوید بەردەوامە.  

بەپێ ئەوزانیاریانەی بەفیدراسیۆن گەیشتووە لەساڵی ٢٠٠٩وە، ١٦٩٠ پەنابەر دیپۆرتی عێراق کراونەتەوە، بۆیە پێویستە پەرلەمانی عێراق فشارەکانیان بۆ سەر حکومەتی عێراقی توندبکەنەوەو تا حکومەتی عێراقی پەلە بکات لەپیاچوونەوە بەو رێکەوتننامەیەو بەڕەسـمی بۆ دەرەوە ڕایگەیەنێت کە ئامادەنیە پەنابەری بەزۆر نێراوە وەربگرێتەوەو بەكرده‌یش نیشانیبدات. 

فیدراسیۆنیسەراسەری پەنابەرانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت که‌ بەتەواوی تواناوە پشتیوانی لەکەمپینی گروپی دژ بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران (Aktion mot deportation) بۆ خواستی ئازادکردنی سەرجەم پەنابەرانی عێراقی لەگرتووخانە دەستبەسەرییەکانی سوید ده‌کات‌و داوای دادگاییەکی نۆیی ئەو پەنابەرانە ده‌كات تا بتوانن بەڵگەنامەی مانەوەیان بەدەست بێنن. 

هاوكات داوا لەرێکخراوە مرۆییه‌كان، په‌نابه‌ران، لایەنەسیاسیه‌كان، پەرلەمانتاران، ئازادیخوازان‌و تەواوی پەنابەران دەکات واژوی خۆیان بدەن لەکەمپەینی دژ بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران (Aktion mot deportation) لەم لینکەی خوارەوە واژوی خۆتان ئاڕاستەبکەن.

http://www.avaaz.org/en/petition/Release_all_Iraqi_refugees_from_detention_centers_in_Sweden_1/?tta

زریان محه‌مه‌د، ئاوێنه‌نیوز


Tuesday, July 3, 2012

له‌ووڵاتی سوید سێ‌ سه‌د هه‌زار په‌نابه‌ری عێراقی هه‌یه‌


ووڵاتی سوید زۆرترین په‌نابه‌ری عێراقی لێیه‌

وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقی ئاشكرای كردووه‌، ووڵاتی سوید زۆرترین په‌نابه‌ری ووڵاتی لێیه‌و ژماره‌یان به‌نزیكه‌ی سێ‌ سه‌د هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت.


(ئه‌سغه‌ر موسه‌وی) بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقی بۆ تۆڕی هه‌واڵی عێراقی باسی له‌وه‌كردووه‌، له‌حاڵی ئێستادا ژماره‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی به‌ته‌نها له‌ووڵاتی سوید گه‌یشتۆته‌ سێ‌ سه‌د هه‌زار كه‌س.


ناوبراو راشیگه‌یاند، ئه‌وان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان له‌هه‌مبه‌ر به‌زۆر دیپۆرتنه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ تاكو ئه‌و كاته‌ی بارودۆخی ئابووری و ئاسایشی ووڵات ڕووه‌و باشتر هه‌نگاو ده‌نێت.

مانگی رابردووش وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق سه‌ردانی ووڵاتی هۆڵه‌ندای كرد بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئه‌و ووڵاته‌ رازی بكات په‌نابه‌رانی عێراق به‌زۆری دیپۆرت نه‌كاته‌وه‌، به‌ڵام حكومه‌تی هۆڵه‌ندا سووره‌ له‌سه‌ر دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران.

Tuesday, May 8, 2012

سوێد 8000 په‌نابه‌ری عێراق ده‌رده‌كات


وێنەى ژمارەیەک پەناخواز

ره‌وه‌ز خۆشناو، ئه‌ندامى لیژنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، سوێد 8000 هاووڵاتی عێراقى به‌ زۆر له‌ وڵاته‌كه‌ى ده‌ركردووه‌ و گوتیشى "ئێستا له‌ هه‌وڵداین چیتر فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق چیتر پێشوازی له‌و فڕۆكانه‌ نه‌كه‌ن كه‌ په‌ناخوازی به‌ زۆر نێردراوه‌ی تێدان". تۆبیاس بیلسترۆم، وه‌زیری كۆچبه‌رانی سوێد راگه‌یاند، به‌ هه‌زاران عێراقی ئێستا له‌ سوێدن و مافی په‌نابه‌ریان پێنه‌دراوه‌، گوتیشى "ئه‌و عێراقییانه‌ی به‌ ئاره‌زوومه‌ندانه‌ ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان زۆر زۆرترن له‌وانه‌ی به‌ زۆر ره‌وانه‌ ده‌كرێنه‌وه‌".


رووداو-ئاژانسه‌كان