که‌شتییه‌ک به ژماره‌یه‌كی زۆر په‌نابه‌ره‌وه له که‌ناراوه‌کانی ئیسته‌نبول نقوم بووه و چه‌ند په‌نابه‌رێكیش خنكاون.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکرده‌وه که‌مێک پێش ئێستا که‌شتییه‌ک که نزیکه‌ی 40 هاوڵاتی په‌نابه‌ری تێدابووه و ویستوویه‌تی به شێوه‌یه‌کی نایاسایی به ناوچه‌ی رومێلی فێنه‌ر له بۆسفۆرس-ی گه‌رووی ئیسته‌نبولدا تێبپه‌ڕێت.
به‌پێی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كانی توركیا، تا ئێستا 10 په‌نابه‌ری سه‌ر كه‌شتییه‌كه خنكاون و زیاتر له 25 که‌سیش بێسه‌روشوێنن و سیانی دیكه‌ش ڕزگارکراون.
هاوكات به‌رپرسانی پاسه‌وانیی گه‌رووه‌که هه‌واڵه‌که‌یان پشتراستکردووه‌ته‌وه و رایانگه‌یاندووه که هه‌وڵه‌کانی گه‌ڕان و ڕزگاکردنی سه‌رنشینانی که‌شتییه‌که به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه: AA,Cihan,IHA
خه‌ندان- هه‌ڵوێست ئه‌نوه‌ر
No comments:
Post a Comment