كۆچ بۆ ئوسترالیا و كۆچى كوردان
پارتى كرێكاران و سه‌وزه‌كان نیگه‌رانى زۆرى
خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن له‌باره‌ى به‌رفراوان كردنى یاساى كۆچه‌وه، له‌دواى ئه‌وه‌ى
ئه‌نجومه‌نى سێناتى ئوسترالى پێشنیارى كرد و ڕۆژى دووشه‌ممه په‌سه‌ند كرا. ته‌واوى
یاساكه ئه‌م بڕگه سه‌ره‌كیانه له‌خۆى ده‌گرێت:
-دووباره چالاككردنه‌وه‌ى ڤیزاى پاراستنى كاتى
و ده‌ركردنى ڤیزاى كه‌شێكى هێمن بۆ چالاكى و پڕۆژه.
-دووباره پێناسه‌كردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى كێ
داواكردنى مافى په‌نابه‌رى هه‌یه.
-ڕێگه‌دان به ده‌سه‌ڵاتداران بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى
هۆكارى گواستنه‌وه‌و كه‌سه‌كان له‌هه‌رشوێنێك له جیهاندا به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنى
یاسا نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆییه‌كان.
-پێداچوونه‌وه له‌لایه‌ن دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و
پێداچوونه‌وه‌ى په‌نابه‌ران به بنیاتنانى سیستمێكى خێرا.
-ئه‌و منداڵانه‌ى له ئوسترالیا له‌دایك ده‌بن
كه باوك و دایكیان داواى مافى په‌نابه‌رى ده‌كه‌ن، هه‌مان پێگه‌یان پێبدرێت.
-هه‌ندێك له یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان په‌یوه‌ست
نین له هه‌ندێ بارودۆخدا.
هه‌ریه‌كه
له پارته‌كانى كرێكاران و سه‌وزه‌كان شه‌وى دووشه‌ممه ڕاپۆرتێكیان ئاڕاسته‌ى
سێنات كرد. پارتى كرێكاران ڕایگه‌یاند كه هه‌وڵى حكومه‌ت بۆ خۆبه‌دوورگرتن له
سیستمى دادوه‌رى له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌كه‌م ته‌ماشاكردنى كه‌یسى دادگاى باڵایه له‌ئێستادا،
كه له‌باره‌ى تامیله‌كانه‌وه‌یه كه له ده‌ریادا ده‌ستگیر كراون. سه‌وزه‌كانیش
ده‌ڵێن كه ئه‌و یاسایه یه‌كێكه له سه‌ختترین ئه‌و یاسایانه‌ى كه په‌رله‌مان
به‌خۆیه‌وه بینیووه و یاسایه‌كه هه‌وڵێكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى په‌ناخوازانى
ئوسترالى و به‌یاسایى كردنى هه‌وڵ و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له ده‌ریادا.
No comments:
Post a Comment