كۆلێژی واشنتۆن جیفرسونWashington & Jefferson College W&J هه‌لی پێدانی زه‌ماله‌یه‌كی خوێندن بۆ قوتابیانی ئاست به‌رز له هه‌رێمی كوردستانی عیراق بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس راده‌گه‌یه‌نێت.
زه‌ماله‌كه پشتیوانی هاوشانی ئایینده‌ی ئابووری، زانستی، كه‌لتوری وسیاسی له نێوان گه‌لی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاوگه‌لی هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا ده‌كات.
قوتابیان ده‌توانن راسته‌وخوَ داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن بو ئه‌م زه‌ماله‌یه. كاندیده شیاوه‌كان قوتابیانی قۆناغی كۆتایی خوێندنی ئاماده‌یی و، ده‌رچوانی تازه‌ی ئاماده‌یی، هه‌روه‌ها قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌می زانكۆ ده‌گرێته‌وه.
ئه‌م زه‌ماله‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی بكالۆریۆسه له كۆلیژی واشنتۆن جیفرسون. خه‌رجی ته‌واوی خوێندن له ئه‌ستۆی خۆی ده‌گریت له گه‌ل دابینكردنی به‌شی ناوخویی و پێدانی بره پاره‌ی كرینی پێداویستیه‌كانی خوێندن (په‌رتوك..هتد). هه‌روه‌ها دابینكردنی خه‌رجی گه‌شت.
ئه‌و قوتابیانه‌ی به دوای به‌ده‌ستهێنانی بروانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌گه‌ڕێن بۆیان نییه پێشكه‌شی ئه‌م زه‌ماله‌یه بكه‌ن. پڕۆسه‌ی پێشكه‌شكردن و هه‌ڵبژاردن له ساڵی ئه‌كادیمی 2014- 2015 ده‌بێت. دوا كات بۆ پێشكه‌شكردن یه‌كی مانگی ئاداری 2015 ه‌یه. وه‌رگری ئه‌م زه‌ماله‌یه پێش مانگی نیسانی 2015 ئاگه‌دار ده‌كرێته‌وه.
كاندیده‌كان ده‌بێت دانیشتوی هه‌رێمی كوردستانی عیراق بن له كاتی پێشكه‌شكردن.
كۆلێژی واشنتۆن جیفرسون Washington & Jefferson College W&J كۆلێژێكی بچوكی تایبه‌ته له بواری مرۆیی و زانسته‌كان كه ده‌كه‌وێته دوری 30 خوله‌ك له پیتسبرگ پێنسلفانیاو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پیتسبرگ. كۆلێژی واشنتۆن جیفرسون له ساڵی 1781وه دامه‌زراوه و یازده‌هه‌م كۆنترین كۆلێژه له ویلایه‌ته یه‌گكرتووه‌كان.
كۆلێژی واشنتۆن جیفرسون ساڵانه 1000 قوتابی وه‌رده‌گرێت كه له نێوانیاندا 100 قوتابی بیانین. كۆلێژی واشنتۆن جیفرسون بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له 25 بواری ئه‌كادیمی جیا جیای زانسته مرۆییه‌كان ده‌به‌خشێت.
بــۆ په‌یـوه‌ندی كــردن:
سه‌ردانی ماڵپه‌ری (www.washjeff.edu) یان په‌یوه‌ندی بكه به به‌رێوه‌به‌ری كاروباری وه‌رگرتن له كولێژی واشنتۆن جیفرسون خانم كریستن كروزبی - Kristin Crosby.
ئه‌و قوتابیانه‌ی ئاره‌زوی پێشكه‌شكردنیان هه‌یه ده‌توانن به رێگای ئیمێل په‌یوه‌ندی بكه‌ن به راوێژكاری خوێندن له كونسولخانه‌ی گشتی ویلایه‌ته یه‌گكرتووه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌ولێر. ErbilEducationUSA@state.gov
No comments:
Post a Comment