ماوه‌ی 10 رۆژه به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكیه‌وه له به‌له‌مه‌كه‌یاندا، 700 كۆچبه‌ری ئێرانی و ئه‌فغانی و سوری له ئاوه‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست سه‌رگه‌ردان بوون.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشێتد پرێس ئاشكرای كرد، كه‌شتییه‌كی هه‌ڵگری 700 كۆچبه‌ر كه زۆربه‌یان سوری و ئێرانی و ئه‌فغانین له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست به‌هۆی وه‌ستانی مه‌كینه‌ی كه‌شتیه‌كه‌وه سه‌رگه‌ردان بوون و ته‌واوبوونی ئاو و خۆراكیشیان هه‌ڕه‌شه له ژیانیان ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسێكی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرای كرد، له ئێستادا هێزه‌كانی ده‌ریاوانیی یۆنان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه‌شتییه‌كه به ئاڕاسته‌ی به‌نده‌ری یه‌راپترا له‌دورگه‌ی كریت ببه‌ن و له‌وێدا خاچی سور شوێنی كاتیی بۆ نیشته‌جێكردنی ئه‌و كۆچبه‌رانه ئاماده كردوه.
له‌و باره‌یه‌وه یه‌كێك له سه‌رنشینانی كه‌شتییه‌كه به كه‌ناڵی بی بی سی راگه‌یاندوه، كه‌شتییه‌كه‌یان 10 رۆژ پێش ئێستا له‌توركیاوه به‌ره‌و كه‌ناره‌كانی ئیتاڵیا به‌ڕێكه‌توه، به‌ڵام پاش 2 رۆژ مه‌كینه‌ی كه‌شتیه‌كه له‌كار كه‌وتوه‌و كه‌شتیوانه‌كه‌ش رایكردوه.
No comments:
Post a Comment