حكومه‌تی به‌ریتانیا رێوشوێنی توند له دژی كۆچبه‌ران ده‌گرێته‌به‌ر و یاسای تایبه‌ت به كۆچبه‌ران هه‌موار ده‌كاته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوی نیشتیمانی ئاماری به‌ریتانیا له‌راپۆرتێكدا ئاشكرای كرد، كه ئاماری كۆچبه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له به‌ریتانیا زیادی كردوه، ده‌یڤید كامیرۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، رێوشوێنی توند له دژی كۆچبه‌ران، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی له ولاَتانی دیكه‌ی ئه‌وورپاوه روو ده‌كه‌نه به‌ریتانیا ده‌گرنه‌به‌ر و چاكسازییه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
كامیرۆن وتیشی، سیستمی خۆش بژێویی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ریتانیا هاوشێوه‌ی یانه‌یه‌كی میلییه كه به باجی پیشه‌وه‌رانی به‌ریتانی دابین ده‌بێت، چه‌ندین نه‌وه ئه‌م سیسته‌مه‌یان پاراستووه، كارێكی شیاو نییه كۆچبه‌رانی تازه هاتوو هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنیانه‌وه له تێكڕای مافه‌كانی ئه‌و سیستمه به‌هره‌مه‌ند بن.
هه‌ر بۆیه پێویسته گۆڕانكاری له‌و سیستمه‌دا بێته ئاراوه و كۆچبه‌رانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ، به‌ڵگه‌نامه‌ی په‌یوه‌ندیدار به پێشنیاری كاركردنیان پێ بێت و ماوه‌ی 4 ساڵ كار بكه‌ن، ئه‌و كاته له مافه‌كانی سیستمی به‌ریتانیا به‌هره‌مه‌ندبن.
No comments:
Post a Comment