وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای چه‌ندین هه‌وڵی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌رچوانی به‌رنامه‌ی تواناسازی لاوان.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، تیایدا هاتووه: دوای هه‌وڵ و كۆششه به‌رده‌وامه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و له ئه‌نجامی گفتوگۆی نێوان د.یوسف گۆران، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دامه‌زراندنی ده‌رچوانی به‌رنامه‌ی تواناسازی، دواجار ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌نوسراوی ژماره 6864 كه له رێكه‌وتی (2/11/2014) ده‌رچوه، وه‌ڵامی نووسراوی ژماره 17478ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دایه‌وه، ره‌زامه‌ندی نیشاندا بۆ دامه‌زراندنی ده‌رچوانی به‌رنامه‌ی تواناسازی.
هه‌روه‌ها هاتووه: "له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوا له هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر ده‌كات، ئه‌وانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی تواناسازی خوێندنیان ته‌واو كردوه و له هیچ ده‌زگاو دامه‌زراوه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان دانه‌مه‌زراون، له ماوه‌ی 10 رۆژ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆیه‌تی له دیوانی وه‌زاره‌ت بكه‌ن له‌گه‌ڵ هێنانی پێداویستیه‌كان به‌مه‌به‌ستی رایكردنی مامه‌ڵه‌ی دامه‌زراندنیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ناوه‌كانیان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانی دامه‌زراندنیان بۆ ده‌ربچێت".
پێداویستیه‌كان:
1. بڕوانامه‌ی (ماسته‌ر، به‌كالۆریۆس)
2. نووسراوی په‌سه‌ندكراوی بڕوانامه‌ی (ماسته‌ر) و ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ته‌واو كردوه، پێویسته نوسراوی یه‌كسانكراوی هه‌مان بڕوانامه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.
3. ناسنامه‌ی باری شارستانی
4. ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی
No comments:
Post a Comment