دورگه‌ی ناورۆ، یه‌كێكه له‌بچوكترین وڵاتانی جیهان كه دانیشتوانه‌كه‌ی له 11 هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕناكات‌و ده‌كه‌وێته ناو دڵی زه‌ریای هێمنه‌وه
هه‌میشه به‌یه‌كێك له‌سه‌رنجڕاكێشترین دورگه‌كانی دونیا بۆ گه‌شتوگوزار دانراوه به‌جۆرێك به‌دورگه‌ی كه‌یف‌و خۆشی ناوبانگی ده‌ركردوه، به‌ڵام له‌ئێستادا بۆته دورگه‌ی دۆزه‌خ بۆ په‌ناخوازن.
هه‌ژار ته‌ها، ئاوێنه‌نیوز: ئاژانسی هه‌واڵی رییانۆڤۆستی روسی بڵاویكرده‌وه كه ژنێكی كورد له‌یه‌كێك له‌كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌رانی دورگه‌ی ناورۆ پێویستی به‌په‌له‌ی به‌هاوكاری ته‌ندروستیه‌و خراپی بارودۆخی ئه‌و كه‌مپه گرفتی ته‌ندروستی بۆ دروستكردوه.
ئه‌و ئاژانسه له‌زاری هاوسه‌ری ئه‌و ژنه‌وه ڕایگه‌یاند كه خێزانه‌كه‌ی دوگیانه‌و باری ته‌ندروستی ته‌واونیه به‌تایبه‌ت له‌ڕوی ده‌رونیه‌وه، چونكه وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی بۆ كردوه مانه‌وه‌یان له‌كه‌مپه‌كانی ئه‌و دورگه‌یه توشی جۆرێك له‌نیگه‌رانی ده‌رونی كردون.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه پزیشكه‌كانی ئه‌و دورگه‌یه شاره‌زاییه‌كی وه‌هایان نیه‌و به‌وته‌ی ئه‌و چه‌ندین جار ئه‌و ده‌رمانانه بۆ خێزانه‌كه نوسراوه كه نابێت له‌كاتی دوگیانیدا به‌كاربهێنرێن، ئه‌مه جگه له‌نه‌بونی ئامێره ته‌ندروستیه‌كانی تایبه‌ت به‌دوگیانی.
ئاژانسه‌كه ئاماژه بۆئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و خێزانه له بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی كوردستانی ئێرانن. پێشتریش په‌نابه‌رێكی تر به‌ناوی ( ڕه‌زا به‌راتی ) هه‌ر له‌و دوورگه‌یه بووه یه‌كه‌م قوربانی سیاسه‌تی ڕاگواستنی په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن ئوسترالیاوه بۆ دوورگه‌ی ناورۆ و له‌شه‌وی 17 ی شوباتی ئه‌مساڵدا له پێكدادانی نێوان په‌ناخوازانی كه‌مپه‌كه‌یان و پاسه‌وانانی ئه‌و كه‌مپه گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌ماوه‌ی زیاتر له‌ده ساڵی رابردوداو به‌مه‌به‌ستی راگواستنی په‌ناخوازه‌كانی، حكومه‌ته یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی ئوسترالیا چه‌ندجارێك رێكه‌وتنامه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و دورگه‌یه ئیمزاكردوه‌و چه‌ند كه‌مپێكی له‌و دورگه‌یه كردۆته‌وه بۆ ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی كه به‌به‌له‌م‌و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه ئوسترالیا‌و بڕیاریدا كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مافی په‌نابه‌رێتی نه‌داته هیچ كه‌سێك كه له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه‌و به‌قاچاخ ده‌گه‌نه ئه‌و وڵاته‌و دیپۆرتی ئه‌و دورگه‌یه یان دورگه‌ی پاپانیوگینیایان بكات كه به‌پێی ڕێكه‌وتنامه‌كه‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه ده‌توانن داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌و دوو دورگه‌یه بكه‌ن ئه‌گه‌ر سه‌لماندیان په‌نابه‌ری ڕاسته‌قینه‌ن‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌ئوسترلیا بكه‌ن. ئه‌م سیاسه‌ته‌ش بۆته جێگه‌ی نیگه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌داكۆكیكردن له‌په‌نابه‌ران‌و به‌پێشێلكاری مافی په‌نابه‌رانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئوسترالیاش له‌كاتی رودانی كاره‌ساته‌كه‌دا ناسنامه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره‌یان ئاشكراكرد كه به‌ڕه‌گه‌ز كوردی ئێرانه‌و له‌بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی پارێزگای ئیلام بوه.
هاوشێوه‌ی ئه‌و كه‌یسانه‌ی ئێستاش له‌رابردودا چه‌ندین كه‌یسی په‌ناخوازی كورد له‌و دورگه‌یه بونه جێگه‌ی باسی میدیاكانی جیهان. ئومێدی ته‌مه‌ن 35 ساڵ نمونه‌ی په‌نابه‌رێكی تری كورده كه بۆ نزیكه‌ی 50 ڕۆژ مانگرتنی له‌خواردن راگه‌یاند له‌ساڵی 2012 كه مه‌به‌ست له‌مانگرتنی كۆتایهێنان بو به‌ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌وو هاوڕێكانی له‌و دورگه‌یه‌و گێرانه‌وه‌یان بو بۆ ئوسترالیا.
به‌پێی ئاماره فه‌رمیه‌كان، له‌ئێستادا زیاتر له 1100 په‌ناخواز به‌ته‌نها له‌و دورگه‌یه‌دان كه به‌شێكیان به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی‌و هه‌روه‌ها عێراقین.
سه‌رچاوه: ئاژانسی هه‌واڵی رییانۆڤۆستی روسی، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئوسترالی

No comments:
Post a Comment