كۆچ بۆ ئوسترالیا و كۆچى كوردان
حكومه‌تى ئیندۆنیزى ڕه‌خنه‌ى له بڕیارى تاكلایه‌نانه‌ى
وه‌زیرى كۆچى ئوسترالی سكۆت مۆریسۆن گرت، كه بڕیاریداوه به‌وه‌ى كه په‌ناخوازان
له ئیندۆنیزیاوه وه‌رنه‌گرێت، و ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌م بڕیاره په‌یوه‌ندییه‌كانیان
داده‌ڕمێنێت.
به‌پێى
زانیارییه‌كان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیندۆنیزیا، باڵیۆزى ئوسترالیا گرێگ مۆریاریتى
بانگهێشت كردووه بۆئه‌وه‌ى نیگه‌رانییه‌كانى خۆى پێ بگه‌یه‌نێت له‌باره‌ى ئه‌و
بڕیاره‌وه. به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئاسیاى پاسیفیكى وه‌زاره‌ته‌كه، یورى تامرین، به
ئه‌ى بى سى ڕاگه‌یاند كه ئه‌و هنگاوه قه‌یرانى له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا
دروستكردووه‌و مه‌ترسى بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانیان دروست ده‌كات. جێگه‌ى باسه كه له‌ماوه‌ى
ڕابردوودا سه‌ركرده‌كان و وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ئوسترالیا و ئیندیۆنیزیا كۆبوونه‌وه‌ى
باڵایان ئه‌نجامدا و جه‌ختیان كردووه له په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانیان كرده‌وه.
No comments:
Post a Comment