Wednesday, December 25, 2013

سوکایەتى بە پەناخوازان دەکرێت لە ناوەندەکانى دەستبەسەرکردنى پەناخوازانى ئوسترالیادا


کۆچى کوردان و کۆچ بۆ ئوسترالیا
کۆچبەران لە مافە سەرەتایەکانیان بێ بەش کراون و هەندێ جار ڕووبەڕووى سوکایەتى کردن بوونەتەوە لەلایەن ئەوخەڵکانەوە کە گوایە دەبێت چاودێریان بکەن.
ئەوە تەنها هەندێک لەو تۆمەتانەیە کە ڕووبەڕووى حکومەتى ئوسترالى دەبێتەوە لە پڕۆسەى هەڵسەنگاندنى کەیسى پەناخوازى لە دوورگەى مانووس لە ناوەندى دەستبەسەرکردنى ئەو دوورگەیە. 
ڕاپۆرتێکى ئیدانەکردن لەلایەن ڕێکخراوى مافى مرۆڤى ئەمنستى ئینتەرناشناڵەوە (لێبوردنى نێودەوڵەتى) ئەوە دەخاتەڕوو کە پەناخوازەکان لە ناوەندێکى دەستبەسەرکردنى سەختدا دەهێڵرێنەوەو لە بارودۆخێکدان کە سوکایەتیان پێدەکرێت. هەروەها لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە پەناخوازەکان ڕووبەڕووى مامەڵەى سەخت دەبنەوەو بارودۆخیان سەختترە لە زیندانى. 
هەروەها ئەوە ڕادەگەیەنێت کە پەناخوازەکان چارەسەرى پێویستى پزیشکیان بۆناکرێت و ناچاردەکرێن کە ڕیز ببەستن بۆ دەستکەوتنى ئاوى خواردنەوە لەکاتێکدا ژمارەیەکى تایبەتى ڕیزبەندیان پێدەدرێت. 
لەکاتێکدا کە ئەو ڕاگەیاندنە لەلایەن هەریەک لە حکومەتى ئوسترالى و حکومەتى پاپوا نیو گینیا ڕەت کراوەتەوە، تۆمەتەکانى ئەمنستى لەدواى ڕاپۆرتێکى یوئێن ئێچ سى ئاڕ دێت لە مانگى تشرینى یەکەمدا کە بەهەمانشێوە ئیدانەى بارودۆخى پەناخوازانى کرد لەو دوورگەیەدا. 
لە ڕاپۆرتەکەیدا بەرپرسانى یو ئێن ئێچ سى ئاڕ ڕایانگەیاندبوو کە بارودۆخەکە لەشێوەى زیندانیەکى ناچاریدایە و هاوکۆک نیە لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتیەکان. 
ئەمنستى ئەوەش ڕادەگەیەنێت کە ئەوە تەنها مشتێکە لە خەرمانێک لەدواى دیدار سازدان لەگەڵ 58 پەناخواز لەماوەى سەردانى تشرینى دووەمیان بۆ ئەو دوورگەیە. 

No comments:

Post a Comment