گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی ده‌ریخست ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر كه‌روویان له ئیتالیا كردووه له‌كاتی پشكنینی ته‌ندروستی بۆیان داوایان لێكراوه جله‌كانیان دابنێن و به‌رووتی له‌به‌ر سه‌رمادا هێشتویاننه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیه‌كی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه له‌لایه‌ن رای گشتیی و ناوه‌نده مرۆڤدۆسته‌كانی جیهان.
دوای پیشاندانی وێنه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره رووتانه له‌كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمی رای 2 ئیتالیا، شه‌پۆلێكی توڕه‌یی و ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ریی سه‌رتاپای ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه، هاوكات رێكخراوه مرۆییه‌كان ئه‌و كرده‌وه‌یه‌یان به هۆكاری شكستی یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌سفكرد له‌به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی په‌نابه‌ران كه‌به‌م دواییانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له‌زیادبوون كردووه.
گرته ڤیدیۆكه له‌لایه‌ن یه‌كێك له په‌نابه‌ره‌كان وێنه گیراوه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌ند پیاوێك داوا له كۆمه‌ڵێك منداڵ ده‌كه‌ن جله‌كانیان دابنێن، تا پاككه‌ره‌وه‌یان پێدا بپرژێنن، نه‌وه‌ك هه‌ڵگریی نه‌خۆشیی بن، ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت له‌گرته ڤیدیۆیه‌كه‌دا، پرۆسه‌كه له‌ناو گۆڕه‌پانێكدا ئه‌نجام ده‌درێت، له‌كه‌شێكی زۆر سارددا.
كه‌ناڵی رای 2 ئیتالیا بۆ مه‌به‌ستی لێدوان له‌سه‌ر گرته ڤیدیۆیه‌كه، یه‌كێك له‌و په‌نابه‌رانه‌ی بانگهێشتی ستۆدیۆ كرد و په‌نابه‌ره‌كه‌ش باسی له‌وه‌كرد كه وه‌ك ئاژه‌ڵ ریزكراون و سوكایه‌تیان به‌رامبه‌ر كراوه،ئه‌وه‌شی وت كه‌داوا له‌سه‌رجه‌م ئه‌و په‌نابه‌رانه كراوه له ژن و پیاو كه‌جله‌كانیان دابنێن و پاككه‌ره‌وه‌یان پێدا بپرژێنن.
هاوكات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و وێنه‌یه وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتالیا ئاشكرایكرد كه به‌وردی له‌و كه‌یسه ده‌كۆڵێته‌وه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
خه‌ندان –
No comments:
Post a Comment