وڵاتی توركیا ره‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربڕی له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به رێگایه‌كی قاچاخ له خاكی توركیاوه رووده‌كه‌نه وڵاتانی ئه‌وروپا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێكه‌وتنێكی نوێی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپادا ئیمزاكرد.
دوێنێ دوو شه‌ممه وڵاتی توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا رێكه‌وتنێكی نوێیان ئیمزا كرد‌و به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه حكومه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپا رێپێدراون به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه خاكی توركیایان به‌كارهێناوه بۆ په‌ڕینه‌وه بۆ نێو خاكی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌ڕێگایه‌كی قاچاخ، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی دیاره بۆ لێك نزیكبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی توركیا و وڵاتانی یه‌كێتی بیست و هه‌شت.
له رێ‌و ره‌سمێكدا له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا، ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ سیسیلیا ماڵمسترۆمی نوێنه‌ری كاروباری ناوخۆی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گه‌شتنه رێككه‌وتن له‌سه‌ر رێگریگرتن له هه‌ر كۆچكردنێك كه له‌ڕێگای خاكی توركیاوه ئه‌نجامبدرێت، هه‌روه‌ها گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه توركانه‌ی كه به قاچاخ روویان كردۆته وڵاتانی ئه‌وروپا و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ نێو خاكی توركیا، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه توركیا پاڵێوراوه بۆ بوون به ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپادا وه له هه‌مانكاتدا رێگایه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ كۆچكردنی هاووڵاتیانی وڵاتانی ئه‌فریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا.

جێی باسه وتووێژه‌كانی نێوان وڵاتی توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌رباره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران بۆ نێو وڵاتی توركیا، چه‌ندین ساڵه راوه‌ستاوه‌و ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كی بووه بۆ نه‌بوون به ئه‌ندامی وڵاتی توركیا له نێو یه‌كێتی ئه‌وروپادا، ئه‌مه له كاتێكدایه كه وڵاتی توركیا له ساڵی 2005ه‌وه له گفتوگۆدایه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ بوون به ئه‌ندام له‌و یه‌كێتییه‌دا، پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 18 ساڵه ئه‌و داوایه‌ی پێشكه‌ش به یه‌كێتی ئه‌وروپا كردووه، به‌ڵام چه‌ندین كێشه‌ی سیاسی رێگرییان له‌و داوایه‌ی توركیا كردووه، وه‌ك دابه‌شكردنی دورگه‌ی قوبروس و جینۆسایدی كورد و ئه‌رمه‌نییه‌كان و كێشه ناوخۆییه‌كانی نێو وڵاتی توركیا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه وڵاتی ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا ناڕازین له بوون به ئه‌ندامی وڵاتی توركیا له نێو یه‌كێتی ئه‌وروپادا.
سه‌رچاوه / DW
PUKmedia و / ره‌هێڵ مه‌حمود
No comments:
Post a Comment