ئه‌مڕۆ 18-12 رۆژی جیهانی كۆچبه‌رانه‌و UN یش رایده‌گه‌یه‌نێت كه جیهان زۆرترین ژماره‌ی كۆچبه‌ری له‌ساڵی 2013 تۆماركردووه‌و رێكخراوی كۆچی جیهانیش ده‌ڵێت كه ساڵی 2013 كوشنده‌ترین ساڵه بۆ كۆچبه‌ران.
پاش ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌بڕیارێك له ساڵی 2000ه‌وه 18ی دیسه‌مبه‌ری وه‌ك رۆژی جیهانی كۆچبه‌ران ناساندووه، كۆچبه‌ران له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌شداری ده‌كه‌ن له‌و چالاكیه جۆر به‌جۆرانه‌ی به‌و یاده‌وه ئه‌نجامده‌درێن كه مه‌به‌ست لێیان رێ
زگرتنه له‌و هه‌وڵ و كۆششانه‌ی كۆچبه‌ران بۆ به‌شداریان له بوژانه‌وه‌ی ئابوری وڵاتان و دروستكردنی تێكه‌ڵاوی نێوان گه‌لان.
هاوكات به‌پێی دواهه‌مین ئاماری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌شی ئابوری و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، 232 ملیۆن كۆچبه‌ر له جیهاندا له ساڵی 2013 تۆماركراون كه ئه‌مه‌ش ده‌كاته 3.2% دانیشتوانی هه‌موو جیهان.
هه‌روه‌ها هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه كه وڵاتانی ئاسیا و ئه‌وروپا نزیكه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی هه‌موو كۆچبه‌رانی جیهان له‌خۆ ده‌گرن كه ده‌كاته زیارتر له 140 ملیۆن كۆچبه‌ر.
هه‌ر له‌چالاكیه‌كانی ئه‌مڕۆی وڵاتانی جیهاندا یادكردنه‌وه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌یه كه له‌پێش گه‌شتنیان به وڵاتی وه‌رگر گیانیانله‌ده‌ستداوه كه ئه‌وانیش زۆربه‌یان ئه‌وانه بوون كه له‌ڕێگه‌ی كۆچی نایاسایه‌وه كۆچیان كردووه.
به‌پێی ئامارێكی رێكخراوی كۆچی جیهانیش له (IOM) زیاتر له 7 هه‌زار كۆچبه‌ر له ده‌ریاكاندا له‌پێش گه‌شتنیان به وڵاتانی وه‌رگر خنكاون كه ئه‌وانه‌ش زۆربه‌یان له‌پێش گه‌شتنیان به ئه‌وروپا و له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و له‌پێش گه‌شتنیان به ئوسترالیا له ئاوه‌كانی نزیك دوورگه‌ی جاوا، خنكاون.
سه‌باره‌ت به ریزبه‌ندی وڵاتانی جیهانیش، ئه‌مریكا هێشتا یه‌كه‌م وڵاته بۆ هه‌بونی زۆرترین كۆچبه‌ر كه ئه‌ویش 45 ملیۆن كۆچبه‌ره، له‌پاش ئه‌ویش روسیا و ئه‌ڵمانیا دێن، له‌سه‌ر ئاستی ئاسیاش، سعودیه و ئیماراتی عه‌ره‌بی خاوه‌نی زۆرترین كۆچبه‌ری بیانین، سعودیه به زیاتر له 9 ملیۆن و ئیماراتی عه‌ره‌بیش به نزیكه‌ی 8 ملیۆن كۆچبه‌ر دێن.
سه‌رچاوه / رۆیته‌ر - ماڵپه‌ڕی ره‌سمی UN
No comments:
Post a Comment