Monday, December 23, 2013

ئایا دەتەوێت ڕەگەزنامەی دووەم بكڕیت؟ ئەمە ناوی وڵات و نرخەكانیانە


ImageHandlerفرۆشتنی ڕەگەزنامە لە وڵاتگەلێك بێ ماندووبوون، هاوكاتە لەگەڵ پێشكەشكردنی داواكاریی بۆ ڕەگەزنامە لە دیارترینی وڵاتاندا، وەك پەنابەری سیاسی و مرۆیی و ئەوانی دیكە و نرخی بەدەستهێنانیشی لە وڵاَتێكەوە بۆ یەكێكی دی جیاوازە. 
بەشی عەرەبیی ماڵپەڕی "سی ئێن ئێن" ڕیزبەندیی ئەو وڵاتانەی كە ڕەگەزنامە بەرانبەر بە بڕێك پارە بە هەر كەسێك دەدەن، وەها بڵاو كردووەتەوە:
- وڵاتی سانت كیتس، ئەندام لە كۆمەڵەی وڵاتانی كۆمنویلس، بە بڕی 250 هەزار دۆلار، ڕەگەزنامە دەفرۆشێت و بە پاسپۆرتەكەی دەتوانی بێ ڤیزە گەشت بۆ زیاتر لە 130 وڵات بكەیت.
- دۆمینیكا، ئەندام لە كۆمەڵەی وڵاتانی كۆمنویلس، ڕەگەزنامەكەی بە بڕی 100هەزار دۆلار دەفرۆشێت، پاسپۆرتەكەی تەواوی خاسیەتەكانی گەشتی تێدایە و بۆ زیاتر لە 130 وڵات پێویستی بە ڤیزە نییە.
- وڵاتانی ئەنتیگوا و بەربۆدا لە كاریبی، وەها چاوەڕوان دەكرێت ساڵی داهاتوو ڕەگەزنامەكەیان پێشكەش بە وەبەرهێنەران بكەن.
- نەمسا تاكە وڵاتە لە ئەورووپا، ڕەگەزنامەی خۆی پێشكەش بە وەبەرهێنەران دەكات.
- هۆنگ كۆنگ، وڵاتەكە ڕێگە نادات ڕەگەزنامە بدرێت بە وەبەرهێنەران، بەڵام ئەو وەبەرهێنەرانە دەتوانن ئیقامەی هەمیشەیی بەدەست بهێنن كە بایی ملیارێك و 300ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان بكەن.
- سەنگافورە، وەك وەبەرهێنێك، پاش دوو ساڵ لە مانەوە و وەبەرهێنان تێیدا و وەگەڕخستنی 2ملیۆن دۆلار، دەتوانیت ببیت بە خاوەنی ڕەگەزنامەكەی.
- ئوسترالیا، وەك وەبەرهێنێك، دەبێت 4.7ملیۆن دۆلار بخیتە گەڕ ئینجا دەتوانیت مافی مانەوەی هەمیشەییت هەبێت و دوای ئەوە دەتوانیت داوای بەدەستهێنانی ڕەگەزنامە بكەیت.

No comments:

Post a Comment