Sunday, December 8, 2013

حکومەتى ئوسترالى ڕێگاى توندتر لەبارەى کۆچ بۆ ئوسترالیاوە دەگرێتەبەر



کۆچ بۆ ئوسترالیا و کۆچى کوردان 

حکومەتى ئوسترالى پێوەرى زیاتر بەجێ دەگەیەنێت بۆ بەهێزتر کردنى ئەو یاسایانەى کۆچ کەلەئێستادا بوونیان هەیە. حکومەتى ئوسترالى ڕایدەگەیەنێت بەوشێوەیە کاردانەوەى توند بەرامبەر ئەو کەسە ئەنجام دەدرێت کە بەشێوەیەکى نایاسایى کۆچ بکات. وەزیرى کۆچ و ئاسایشى سنوور سکۆت ماریسۆن گوتى کەسیستمى ڤیزاى ئاسایشى هەمیشەیى و شێوازى تر بەسەر کۆچبەرە نایاسایەکاندا دەسەپێنرێت لەکاتێکدا کۆچ دەکەن بۆ ئوسترالیا، بۆئەوانەى کە بەرلە 19ى تەموز، گەیشتوونە ئوسترالیا. هەروەها ئاماژەى بەوەدا کە مافى پەناخوازى بە هیچ کۆچبەرێک نادرێت کە لەڕێگەى بەلەمەوە بەشێوەیەکى نایاسایى کۆچى کردبێت. وەزیرەکەى ئوسترالیا داواى لە پەناخوازان کرد کە بە کەسانى ساختە و مامەڵەکانیان هەڵنەخەڵەتێن

No comments:

Post a Comment