ئاژانسى هه‌واڵى فرانس پرێس بڵاویکرده‌وه، که به‌له‌مێکى په‌ناخوازان که زیاتر له 30 که‌سى تێدابووه له نزیک دوورگه‌ى جاواى ئه‌نده‌نوسیا له پێش گه‌شتنیان به ئوسترالیا تێکشکاوه و سێ که‌سیش له‌و په‌ناخوازانه گیانیان له ده‌ستداوه.
به وته‌ى ئه‌فسه‌رێکى هێزه ده‌ریایه‌کانى ئه‌نده‌نوسیاش تێکشکانى ئه‌و به‌له‌مه به‌هۆى خراپى جۆرى به‌له‌مه‌که و ڕه‌وشى که‌شوهه‌واى ناوچه‌که‌وه‌یه له‌م وه‌رزه‌دا.
وێڕاى ده‌ربڕینى پرسه‌وسه‌رخۆشى له که‌سوکارى ئه‌و سێ په‌ناخوازه‌ى که گیانیان له ده‌ستداوه ، که به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانى و به‌نگلادیشى و مه‌یانمارى بوون ، وه‌زیرى کۆچى ئوسترالیا ئه‌و ڕووداوه‌ى به کاره‌ساتێک وه‌سف کرد که هۆکاره‌که‌ى ئه‌و قاچاخچیانه‌ن که بێگوێدانه هه‌ست و سۆز گه‌شتى له‌و جۆره به ده‌ریادا بۆ په‌ناخوازان ڕێکده‌خه‌ن له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى پاره‌دا.
هاوکات ، ئاژانسى هه‌واڵى SBS ئه‌وه‌ى پشتڕاستکردۆته‌وه که ئه‌و به‌له‌مه‌ى مانگى ڕابردوو که 30 په‌ناخوازى هه‌ڵگرتبوو له پێش گه‌شتنیان به یۆنان به‌هۆى ته‌له‌فۆنى په‌ناخوازێکى کوردى عێراقه‌وه ڕزگارکراون له‌پێش ئه‌وه‌ى تووشى نقووم بوون بن.
ئاژانه‌سه‌که ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات ئه‌و په‌ناخوازه که یه‌کێک بووه له‌سه‌رنشینه‌کانى به‌له‌مه‌که په‌یوه‌ندى کردووه به براکه‌یه‌وه له فه‌ره‌نسا و ئاگاداریکردۆته‌وه که به‌له‌مه‌که‌یان خه‌ریکه نقوم ده‌بێت. پاشان براکه‌ى په‌یوه‌ندى به پۆلیسى فه‌ره‌نساوه کردووه و ئه‌وانیش هێزه ده‌ریایه‌کانى یۆنانیان ئاگادارکردۆته‌وه به مه‌به‌ستى ڕزگارکردنیان.
چه‌ترپرێس ـ هه‌ژار ته‌ها
No comments:
Post a Comment