Monday, January 28, 2013

چیرۆکى گەشتی درێژى پەناخوازەکان لە ئوسترالیا بەزمانى خۆیان


کۆچ بۆ ئوسترالیا و کۆچى کوردان
پەناخوازەکان لەئێستادا دڵخۆشن بەوەى کە دادگا ڕایگەیاندووە کە ناوەندى دوورگەى مانوس نادەستوورییە. پەناخوازەکان ئاماژەیان بەوەداوە کە چۆن بە زۆر ڕەوانەى پاپوا نیو گینیا کراون.
ئەو پەناخوازانەى ڕەوانەى دوورگەى مانوس کراون بۆماوەى سێ هەفتەیە کە مانیان گرتووە لە خواردن و خواردنەوەو بەردەوامن لە ناڕەزایەتییەکانیان و مەترسى دروست کردن بۆسەر ژیانى خۆیان و ئیدانەکردنى بەزۆر گواستنەوەیان بۆ پاپوا نیوگینیا. هەروەها ڕایانگەیاندووە کە لەمانگرتن بەردەوام دەبن هەتاوەکو پێیان ڕادەگەیەنرێت کە کەى و چۆن داخوازى پەنابەرییان قبووڵ دەکرێت یان ڕەت دەکرێتەوە.
گەنجێکى کوڕى تەمەن 19 ساڵ لەم دواییانەدا هەوڵى خۆ هەڵواسینیدا. ئەو گەنجە وتبووى: ئەمە کۆتایى ژیانمە. من خەونى زۆرم هەبوو بەڵام لەئێستادا هیچ هیوایەکم نەماوە. من زۆر ئازار دەچێژم بەو هۆیەوە.
دوو کەسى تر کە هەوڵى خۆهەڵواسینی خۆیاندابوو، بەبپێى گوتەى دەستبەسەرکراوەکان گەڕێنراونەتەوە بۆ ناوەندى دەستبەسەرکردنى داروین بەهۆى تێکچوونى بارى تەندروستییانەوە. بەڵام بەرپرسانى ئەو ناوچەیە ئەوە ڕەت دەکەنەوە کە هیچ هەوڵێکى خۆ کوشتن هەبوو بێت.
یەکێک لە پەناخوازەکان بە دەزگاى (نیو ماتیڵدا)ى وتووە کە نابێت قسە لەگەڵ کەسانى تردا بکەن یاخود جگەرەیان پێبدەن. ئەمە لەکاتێکدایە کە پەناخوازەکانى ناوەندەکانى دەستبەسەرکردن مافى چوونە سەر ئینتەرنێتیان هەیە ڕۆژانە کاتژمێرێک  بەڵام پەناخوازە نوێیەکان ئەو مافەیان نییە. 
پەناخوازەکانى دورگەى مانوس پێشوازیان کرد لە بڕیارى دادگا کە لەلایەن سەرکردەى ئۆپۆزسیۆن لە پاپوا نیو گینیا پێشکەش کراوە کە بێڵدێن ناماهە، کە بڕیارەکەى دادگا ئەوە ڕادەگەیەنێت کە ئەو ناوەندانەى دەستبەسەرکرد  لەو وڵاتەدا نادەستوورین و هەروەها فەرمانى ئەوە دەدات کە پەناخوازەکان ئازاد بکرێن یاخود بەلایەنى کەمەوە گواستنەوەیان ڕابگیرێت. 
بەپێى ڕاگەیەنراوێکى میدیایى ناماه وتوویەتى کە ئەو ناوەندانەى دەستبەسەرکردن لە مانوس بەپێى ماددەى 42 لە دەستوورى وڵاتەکەیاندا نایاساییە کە خەڵکى لەسەر خاکى پاپوا نیو گینیا لەمافەکانى خۆى بێبەش دەکرێت.
ئەو سەرکردەیەى ئۆپۆزسیۆن ڕەخنە لەو کارەى حکومەتەکەى دەگرێت و پێى وایە کە لەلایەن وەزیرى دەرەوەو کۆچبەرانەوە یاساکانى وڵاتەکەى ئیستیغلال کراوە بۆ ڕەوانەکردنى پەناخوازەکانى ئوسترالیا بۆ وڵاتەکەى و مامەڵەکردنى بەپێى یاساى پاپوا نیو گینیا هەروەها ڕەتکردنەوەى مافى پەناخوازى ئەو هاوڵاتیانە. 
لەئێستادا پەناخوازەکان ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە بەبێ خواست و بڕیارى خۆیان ڕەوانەى دوورگەى مانوس کراون. ئەم بارودۆخە هەمان شێوەى ئەوکاتەیە کە ڕەخنەیان لە دەسەڵاتدارانى ئوسترالیا گرت لە23ى کانوونى یەکەمدا کە ڕەوانەى پاپوا نیو گینیایان کردن. 
ئەوان بەتوندى یاساکانى ئوسترالیا و ڕێوشوێنەکان بەرامبەریان ڕەت دەکەنەوە. هەربۆیە دەستیان بە مانگرتن کردووە. لەهەمانکاتدا بەهیواى ئەوەى کە کەیسەکانیان خوێندنەوەى بۆ بکرێت بریاریانداوە کە بەردەوامبن لە ڕێکارە یاساییەکانیان وداوا لە لایەنەکان دەکەن کە پشتیوانیان لێ بکەن بەمەبەستى گەیشتن بە ئامانجەکانیان. 
لەو نامەیەدا کە پەناخوازەکان ئاڕاستەى میدیا و ئۆپۆزسیۆنیان کردووە ئاماژەیان بەوەداوە کە ئەوان بەزۆر ڕەوانەى دوورگەى مانوس کراون. 
ئافرەتێکى پەناخواز نووسیوویەتى: کاتژمێر 6 و نیوى سەرلەبەیانى هاتن بۆئەوەى بمانبەن بۆ (چاوپێکەوتنێک). نەمتوانى پرچم ڕێکخەم یاخود بەرگى خەوتن بگۆڕم. براینە ژوورێکەوە کە کۆمەڵێک لێکۆڵەرى لێبوون. کەسانى زەبەلاح و بەهێز بوون کە بێزارکەر دیاربوون، کوتەکیان بەدەستەوە بوو. جیاوازبوون لەو پۆلیس و کەسانەى کە لە دوورگەى کریسمس بینیمانن. هیچ شتێکیان پێنەوتین تەنها پشکنینیانین و ئینجا خستیانینە ناو پاسێکەوە.
پەناخوازەکان ئینجا ڕەوانەى ناوچەیەکى تر کرابوون کە بەپێى نەتەوە جیاوازەکان جیاکرابوونەوەو و پیاوێک بەدڵخۆشییەوە وتبووى کە ڕەوانەى پاپوا نیو گینیا دەکرێن.
پەناخوازەکان دەڵێن کە هیچ شتێکیان نەزانیوە دەربارەى پاپوا نیو گینیا و ڕێگەیان پێنەدراوە هیچ پرسیارێک بکەن.
پەناخوازێکى تر دەڵێت لەوکاتەدا پێمان گوترا کە جلوبەرگ و کەلوپەلەکانمان کۆدەکرێنەوەو ڕەوانەى پاپوا نیو گینیا دەکرێین. ژمارەیەک پاسەوان خانەوادە جیاوازەکانیان کۆکردۆتەوەو قسەیان لەگەڵدا کردوون. پێیان گوتوون کە ڕەوانەى شوێنێکى تر دەکرێن. بەبێ ئەوەى دەرفەتى خواحافیزیان لەدۆستەکانیان هەبێت.
هەمان ئەو ئافرەتە گوتویەتى کە ئەوان بەهیچ شێوەیەک بە ڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ کەلوپەلەکانیاندا نەکردووە، کۆمپانیاى چاودێرى ناوەندى دەستبەسەرکردنەکان کۆیان کردۆتەوە. هەرگیز نەگەڕاینەوە بۆ ژوورەکەى خۆمان. شتى پیسیان هەڵگرتبوو و خاوێنیان فڕێدابوو بەوشێوەیە. هەندێ شتى گرنگمان لەدەستچوو.
لەدواى چاوەڕوانییەکى زۆرو چەند کاتژمێرێک پاسێکى تر ئەوانى بردبوو و ئینجا بەرەو فڕۆکەخانە، هەروەکو ئەوەى تاوانباربن.
لەگەشتەکەیاندا کۆمەڵێک پاسەوان و پۆلیسى فیدڕاڵى حکومەتى ئوسترالیان لەگەڵدا بوون. پەناخوازەکان دەیگێڕنەوە کە ئەوان نەیانتوانیوە پشتێنى سەلامەتى ببەستن چونکە ڕێگەیان پێنەدراوە هەروەها ناو فڕۆکەکە زۆر ساردبووە. ماوەیەکى زۆر لە فڕۆکەکەدا ماونەتەوە. تەنها یەک ساندویچ و ئاوێکیان بۆ هێناون. لەکاتێکدا ویستوویانە بچنە سەرئاو لەناو فڕۆکەکەدا نەیانهێشتووە کە دەرگاکە بەتەواوى دابخەن. بەگوتەى ئەوان هەروەکو ئەوەبووە کە تاوانێکى زۆر گەورەیان کردبێت.
هەر پەناخوازەکان دەیگێڕنەوە کە لەکۆتایدا فڕۆکەکە لە پاپوا نیو گینیا نیشتۆتەوە هەموویان یەک بە یەک لە فڕۆکەکە دابەزێنراون لەلایەن پۆلیسەکانەوە. هیچ زانیارییەکیان لەبارەى گەشتەکەوە پێنەداون. بۆیە بەگوتەى خۆیان لەو گەشتەدا زۆر زیاتر ترساون لەوەى کە بۆکوێ دەچن.
ئەوان دەڵێن کە ئەو ئەزموونە زۆر ترسناکتربووە لە کۆچیان بە بەلەم کە زۆر تووشى مەترسى بوونەتەوە بۆئەوەى بگەن بە ئوسترالیا. کە ژیانمان لە دەستى سروشتدا بووە. بەڵام لێرە لە ئوسترالیا ئێمە چاوەڕوانى چارەسەرێک بووین بەڵام کەوتینە دەستى مرۆڤەوە کە زۆر بەتوندوتیژى مامەڵەیان لەگەڵدا دەکردین.
لەهەمانکاتدا پەناخوازەکان لەوکاتەوەى کە لەساڵى ڕابردووەوە هێنراون بۆ ئێرە ڕێگەیان پێنەدراوە کە کامپەکان بەجێبهێڵن ڕەخنەى ئەوە دەگرن کە بۆچى وەڵامى نامەکانیان نادەنەوە. لەکاتێکدا ئەوان ڕەخنەیان لە گرفتى شوێنیان گرتوەو سنوورداییەکانیان کە بۆیان دانراوە. لەکاتێکدا کە منداڵەکانیشیان تەواو بێزاربوون و بەرەو توندوتیژى دەچن. منداڵەکانیان ڕەخنە لە باوکەکان دەگرن کە بۆچى ئەوان هێناویانن بۆ ئێرەو پەیوەندییان تێکدەچێت. منداڵەکان ڕەخنە لە خواردنەکان دەگرن کە ناتوانن بیشیخۆن. وەکو باوک و دایکەکان ئەوان ڕایدەگەیەنن زۆر مەترسیان هەیە لەبارەى داهاتووى منداڵەکانیانەوە.
لەبوارى تەندروستیشەوە پەناخوازەکان لە قەیرانى گەورەدان لەکاتێکدا بەرپرسانى بوارى تەندروستى ئەوەیان خستۆتەڕوو کە ناتوانن شتێکى ئەوتۆیان بۆ بکەن چونکە دەسەڵاتیان سنووردارە. بەڵام پەناخوازەکان ڕەخنەى توند دەگرن لەو بارودۆخە.
دکتۆرێک و چەند پەرستارێک و پسپۆڕى دەروونى لە ناوەندى دەستبەسەرکردندا هەیە بەڵام دکتۆرى ددانى لێ نییە.
ئیان ڕینتۆوڵ وتەبێژى ڕێکخراوى هاوپەیمانى کارکردن بۆ پەناخواز ڕایدەگەیەنێـ کە پەناخوازەکانى مانوس و ناورو دەیانەوێت بزانن کە بۆچى یەک یاساى گشتگیر نییە بۆ ئەو پەناخوازانەى لەدواى 13ى ئابى پارساڵەوە هاتوون.
ژمارەیەکى زۆر لە پەناخوازەکان کە لەدواى 13ى ئابەوە هاتوون لەناو کۆمەڵگەى ئوسترالیدا دەژین تاوەکو کەیسەکانیان هەڵدەسەنگێنرێت. بارودۆخیان بەتەواوى جیاوازە لەوانەى لە دوورگەى مانوس و ناورون.
کریس بۆوێنى وەزیرى کۆچبەران وادەردەکەوێت کە جیاکارى لەگەڵ ژمارەیەکى کەم لە پەناخوازەکاندا بکات بە ناردنیان بۆ ناوچەیەکى زۆر سەخت و دژوار لە دوورگەکانى مانوس و ناورو.

No comments:

Post a Comment