Thursday, January 3, 2013

ئۆباماى ئوسترالیا

 دکتۆر بورهان ئەحمەد

کۆچى کوردان و کۆچ بۆ ئوسترالیا

دایکى پەنابەرێکى سوودانى لە ئوسترالیا لەئێستادا لە بارودۆخێکى سەختدایە بەهۆى لەدەستدانى کچەکەیەوە. لەدەستدانى کچەکەى بەهۆى شەڕى وێرانکەرى ناو وڵاتەکەى خۆیەوە نەبوو، بەڵکو پەیوەندى بە شێوازى مامەڵە کردنى بوو لەو وڵاتە نوێیەدا کە ئێستا تێیدا نیشتەجێن ئەویش ئوسترالیایە.
ئەو پەناخوازە بەبێ ڕەزامەندى دایکى بەشدارى لە ئاهەنگێکدا کردبوو، بەمەش دایکى توڕە بوو بوو و داواى لە پۆلیس کردبوو کچەکەیان بگرێت. کاتێک پۆلیسەکان هاتبوونە بەردەرگاى پێى ڕاگەیاندبوون کە لەڕووى جەستەییەوە سزاى داوە و ئەوانیش کچەکەیان گرتبوو. 
ئەمە نمونەیەکە لە چەندین نمونەى تر لە وڵاتانى بیانیدا و لە ئوسترالیا بەتایبەت ڕوودەدات کە پەناخوازەکان لەگەڵ ژینگەى نوێدا ڕانایەن بۆیەشە خۆیان و دەوروبەریشیان تووشى گرفت دەکەن.
بەڵام ئەو خۆگونجاندنە بەشێوەى ئیجابیش هەیە بۆنمونە دکتۆر بورهان ئەحمەد کە یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانى ئەفریقا لە مێڵبۆرن، توانیویەتى زۆر باش خۆى بگونجێنێت لەگەڵ ئوسترالیادا. تەنانەت هەندێجار بە ئۆباماى ئوسترالیا دەناسرێت.
ئەو خۆیشى ئاماژە بەوە دەدات کە پەناخوازە نوێیەکان هەمیشە ڕەچاوى بارودۆخى تایبەتیان دەکرێت لەلایەن حکومەتى ئوسترالیاوە، ئەمەش تاوەکو لەگەڵ ژینگەى نوێدا دەگونجێن. دکتۆر ئەحمەت 25 ساڵ لەمەوبەر هات ب ئوسترالیا وەکو پەناخوازێک لە ئەریتریاوە ئەمەش لەکاتێکدا شەڕى خوێناوى لە وڵاتەکەیدا هەبوو. لەگەڵ ئەوەدا دەرفەتى گەورەى لە ئوسترالیا بۆ هەڵسورا بەڵام هێشتا ڕایدەگەیەنێت کە ئوسترالیا پێویستە دەرفەتى گەورەتر و تێکەڵبوونى کەلتورى و فەرهەنگى زیاتر بۆ پەناخوازەکان دابین بکات. 
بورهان لەسەرەتادا لەکارى زۆر سادەو بچووکەوە دەستى پێکرد تاوەکو ئەوەى بوویە ئەکادیمییەک لە زانکۆى میڵبۆرن. 
لە ساڵى 2009دا وەکو کەسایەتى ساڵى ڤیکتۆریان هەڵبژێررا، ئەمەش بەهۆى ئەو کارە سەرنجڕاکێشانەى ئەنجامیداوە لە مێڵبۆرن. 
جێگەى باسە دکتۆر بورهان لە 1987 هاتە ئوسترالیا و بەکالۆریۆسى لە زانکۆى ئەلئەسکەندەریە لە میسڕ بەدەستهێنا بوو. و لەگەڵ گەیشتینیشیدا بەختێکى باشى هەبوو کە توانى بەزوویى ببێتە کارمەندێک لە حکومەتى ئوسترالى، بەڵام لەبوارى خوێندنەکەیدا نەبوو. ئەوەبوو وەکو خۆى دەڵێت لە کارگەیەک دەستى بەکارکردن کرد. 
لەئێستاشدا لەبوارى سیاسیدا زۆر چالاکە و تەنانەت لە ناوەڕاستى ساڵى ڕابردوودا توانى 4.2%ى دەنگەکانى پارتى کرێکارانى ئوسترالیا بەدەست بهێنێت، و بەمەس لەکۆى گشتى کاندیدەکان بوویە شەشەم و لەناو کاندیدە سەربەخۆکانیشدا سێیەم ببێت. 
لەئێستاشدا چاوى لە داهاتوویەکى ڕۆشنترە بۆ بەشدارى لە کارى سیاسى ئەو وڵاتەدا.

No comments:

Post a Comment