تاوەکو دێت دەرفەتەکان لە هەرێمى کوردستاندا زیاتر دەبن. بۆیەشە گەنجانى ئێمە باشتر وایە زیاتر ڕوویان لە هەرێمى کوردستان بێت و تواناکانى خۆیان لەناوخۆدا گەشە پێبدەن. یەکێک لەوانە مافى هاوڵاتیانە لەم هەرێمە و کرێکارانە.
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌وڵی ده‌رکردنی یاسایه‌کی تازه‌ی کار تایبه‌ت به هه‌رێم ده‌دات، به گوێره‌ی ئه‌و بیرۆکه‌یه به‌و یاسایه ماف و ئیمتیازی کرێکار دیاریده‌کرێت و سنووریش بۆ هێنانی کرێکاری بیانی داده‌ندرێت. هاوکات هه‌ر به‌پێی ئه‌و یاسایه کرێکار وه‌ک هه‌ر فه‌رمانبه‌رێکی دیکه خانه‌نشین ده‌کرێت.
یاسین عه‌زیز، سه‌رۆکی سه‌ندیکا کرێکارییه‌کانی کوردستان به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تکردنی زیاتری کرێکاران و ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانیان به یاسایه‌کی سه‌رده‌میانه، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له رێگای وه‌زاره‌تی کار‌و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی، به هاوکاریی سه‌ندیکاکانی کرێکاران و ژووره‌کانی پیشه‌سازی و بازرگانی کوردستان پرۆژه‌یاسایه‌ک بۆ یاسای کاری تایبه‌ت به هه‌رێم ئاماده‌ده‌کات.
یاسین عه‌زیز وتیشی: ده‌رکردنی یاسایه‌کی تایبه‌ت به کار له هه‌رێمی کوردستان به‌شێوه‌یه‌ک ده‌بێت له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم و بارودۆخی ئێستای کرێکار بگونجێت، به‌ر له ئاماده‌کردنی پرۆژه‌که چه‌ندین کۆنفرانس و سیمیناری بۆ سازده‌کرێت ، تاکو له دواجار پرۆژه‌یه‌کی پوختکراوه ئاماده بکرێت‌و له رێگای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشه‌وه ئاراسته‌ی په‌رله‌مان بکرێت بۆ په‌سندکردنی.
ئه‌وه‌شی روونکرده‌وه: تائێستا له هه‌رێمی کوردستان کار به یاسای ژماره 71ی ساڵی 1987ی عیراق ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش ته‌واو ماف به کارێکار نادات، به‌تایبه‌تی کرێکاری رۆژانه و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ حکومه‌ت گرێبه‌ستیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و یاسایه به‌گوێره‌ی ستانده‌ری نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت و تێیدا ماف و ئیمتیازی کرێکار له‌رووی کرێی ئیش‌کردن و جۆره‌ی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵیان دابینده‌کرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: هه‌رچه‌نده ئه‌وه یه‌کلایی نه‌بووه‌ته‌وه که ئایا مه‌سه‌له‌ی کرێکاری بیانی له چوارچێوی یاساکه بێت، یان یاسایه‌کی تایبه‌تی هه‌بێت، به‌ڵام به‌گشتی له‌و گۆڕانکاریانه مافه‌کانی کرێکار به‌بیانی و ناوخۆوه دابین ده‌کرێت.
وتیشی:له‌کاتی ده‌رچو‌ونی ئه‌و یاسایه سه‌رجه‌م داموده‌زگاکانی تری حکومه‌ت پابه‌ند ده‌کرێن به جێبه‌جێکردنی.
"هه‌وڵیشده‌درێ هێنانی کرێکاری بیانی رێکبخرێت و به‌گوێره‌ی پێویستی ناوخۆ بێت، بۆ ئه‌مه‌ش رێگا به‌و کرێکارانه ده‌درێت که له هه‌رێمی کوردستان ده‌ست ناکه‌ون، له‌رووی هونه‌ری یان ئه‌و کارانه‌ی لێره کرێکاری خۆمان ئاماده‌نین ئه‌نجامی بده‌ن"، یاسین عه‌زیز وای وت.
ئاماده‌کردنی پرۆژه‌یه‌ک بۆ یاسای کار له‌کاتێکدایه ، له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی رابردوو په‌رله‌مان یاسای خانه‌نشین و ده‌سته‌به‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موارکرده‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌موارکردنه کرێکار وه‌ک هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک ده‌توانێت خانه‌نشین بکرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و هه‌موارکردنه یه‌کلایی نه‌کرایه‌وه و بووه جێگای ره‌خنه، چاره‌سه‌رنه‌کردنی کێشه‌ی کرێکاری رۆژانه‌یه و ئه‌وانه‌ی خاوه‌نکاریان دیار نییه..
ئەم هەنگاوە چاوەڕوان دەکرێت ببێتە مایەى دڵخۆشى کرێکار‌و فەرمانبەرانى چین و توێژە جیاوازەکان. لەهەمان کاتدا هاندەرێکى گەورەیە بۆئەوەى گەنجانى ئەم هەرێمە تواناکانى خۆیان باشتر پێشبخەن لە کەرتى تایبەتیشدا و تەنها ڕوو لە دامودەزگاکانى حکومەت نەکەن.
لەهەمان کاتدا ئەمە دڵنیاییەک دەبەخشێت بە هاوڵاتیان ئەگەر لەدەرەوەى دامودەزگاکانى حکومەتیش کار بکەن هیوا بڕاو نەبن.
بۆ ئەم بابەتە سوود وەرگیراوە لە ڕاپۆرتێکى (ڕەهێڵ سەمەد)، کە لە (خەندان) بڵاوکراوەتەوە.
No comments:
Post a Comment