حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا به پێی چه‌ندین داتا و ئامار و راپۆرتی حكومی ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه ، ساڵی رابردوو یه‌كێك بووه له‌و ساڵانه‌ی كه زۆرترین داوای مافی په‌ناهه‌نده‌ی تێدا كراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا له به‌رلین ئاماژه‌یان به‌وه داوه، له ساڵی 2012دا زۆرترین داواكاری هه‌بووه بۆ وه‌گرتنی مافی په‌نابه‌رێتی، چونكه له هه‌مان ساڵدا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردووه گه‌یشتۆته 65 هه‌زار كه‌س.
له درێژه‌ی بڵاوكراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌دا هاتووه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو ئه‌و رێژه‌یه به‌رزبۆته‌وه بۆ 41%، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردووه، خه‌ڵكی یۆگسلافیا_ی پێشوون.
ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌وه‌ش باس ده‌كه‌ن، زۆر خه‌ڵكی دیكه له خه‌ڵكانی سربیا و مه‌كدۆنیا و بۆسنه و هه‌رسك و سوریا و عیراق و ئه‌فغانستان له رێزی ئه‌و كه‌سانه‌دا ن كه داوای مافی په‌ناهه‌نده‌یان كردووه.
خەندان
No comments:
Post a Comment