Tuesday, January 1, 2013

پشتیوانانى مافى پەناخوازان ڕەخنە لە بەزۆر ناردنەوە دەگرن لەلایەن ئوسترالیاوە

وەزارەتى کۆچبەران سوود وەردەگرێت لەماوەى پشووەکان

کۆچ بۆ ئوسترالیا و کۆچى کوردان

ڕێکخراوەکانى پشتیوانى مافى پەناخوازان نیگەرانن لەوەى کە لەماوەى سەرى ساڵدا بەزۆر ناردنەوەى پەناخوازان لەلایەن وەزارەتى کۆچبەرانى ئوسترالییەوە زۆر زیاد بکات و بگاتە سەدان پەناخواز.
پامێلا کیوڕ لە سەنتەرى سەرچاوەکانى پەناخوازان لە مێڵبۆرن ڕادەگەیەنێت کە وەزارەتى کۆچبەران سوود وەردەگرێت لەماوەى پشووەکاندا بۆئەوەى چالاکییەکان بە بێ دەنگى ئەنجام بدات. 
کیوڕ هەروەها ڕایگەیاند بۆماوەیەک دەبێت کە حکومەتى ئوسترالى کێشەى نەبووە لەگەڵ کەیسى جیاوازدا. ئێمە هەندێ جار کەیسى زۆر جیددیمان بەدى کردووە کە ڕەت کراونەتەوەو ڕەوانەى وڵاتەکەیان کراونەتەوە بەڵام میدیا و دەزگا یاساییەکان هیچ چالاک نەبوون، چونکە کاتى پشوو بووە. 
بەگوتەى ئەو چالاکوانە هەندێجار ئاسانترە کە بەخێرایى بجووڵێیت بەرلەوەى خەڵکى هەست پێ بکەن.
بالا ڤیگنێسواران کە چالاکوانێکى ترە دەڵێت زۆرێک لەپەناخوازەکان ڕەت کراونەتەوە چونکە هۆکارى ئابووری مەبەستى پەناخوازیان بووە، لەکاتێکدا زۆربەیان مافى یاساییان هەیە کە داواى پەنابەرى بکەن. 
وتەبێژێکى وەزارەتى کۆچبەران ڕاگەیاند ئەگەر خەڵکى هیچ بنەمایەکى یاساییان نەبێت بۆئەوەى لە ئوسترالیا بمێننەوە، ئەوا ئامادەکارى دەکەن بۆ ڕەوانە کردنەوەیان. 
سەرچاوە: ئەى بى سى نیوز

No comments:

Post a Comment