Tuesday, January 22, 2013

کەنەدا 5هەزار پەنابەرى عێراقى و ئێرانى وەردەگرێت


بلۆگى کۆچى کوردان
لەکاتێکدا وەزیرى کۆچى کەنەدى جاسۆن کێنێى سەردانى ئۆفیسى نیشتەجێ بوون و کۆچى کەنەدا لە ئەنکەرەى پایتەختى تورکیا کرد ڕایگەیاند کە حکومەتى فیدڕاڵى 5هەزار پەنابەرى عێراقى و ئێرانى نیشتەجێ دەکات کە لەئێستادا لە تورکیا نیشتەجێن. 
ئەو هەنگاوە مەبەست لێى کەمکردنەوەى فشارەکانى سەر تورکیایە کە لەئێستادا ژمارەیەکى پەنابەرى سوورى لەو وڵاتەدان. 
کێنى ئەوەشى وت کە حکومەتى فیدڕاڵى کەنەدا تەنها ئەو پەناخوازانە وەردەگرێت کە لەلایەن کۆمسیۆنى باڵاى پەنابەرانى نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەکو پەنابەر دەناسێنرێن. 
ئەو ئۆفیسەى کەنەدا لەو وڵاتە ڕایگەیاندووە کە پلانى نیشتەجێ کردنەکە مەبەست لێى تەواو کردنى بەشێکى ترى ئەو پلانەیە کە لە 2009 بۆ 2010دا ئەنجامدرا بۆ نیشتەجێکردنى 20هەزار پەنابەرى عێراقى لەماوەى ئەو ساڵانەدا. 
پڕۆگرامى پەنابەرى کەنەدى یەکێکە لە کراوەترین پڕۆگرامەکان لە جیهاندا کە تەنها وڵاتێکە لەگەڵ ئوسترالیاشدا کە زۆرترین ڕێژەى پەنابەران ساڵانە وەردەگرن.
حکومەتى ئەو وڵاتە ساڵانە ژمارەى پەنابەرەکان زیاد دەکات کە لەماوەى سێ ساڵى ڕابردوودا ژمارەى پەناخوازە نیشتەجێکراوەکان 14هەزارو 500 پەناخواز بوون و جگە لەوەى چەندین پەناخوازى تریش لەسەر بنەماى مرۆیى و لایەنى تر لە 2013دا وەردەگیرێن.


No comments:

Post a Comment