(ئه‌حمه‌د ساڵح) به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی په‌نابه‌رانی كورد ڕایگه‌یاند، نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار په‌نابه‌ری هه‌رێمی كوردستان كه‌یسه‌كانیان داخراوه‌و له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه ئاگاداركراونه‌ته‌وه، كه ده‌بێت ئه‌و وڵاته به‌جێبهێڵن.
له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی په‌نابه‌ری كورد، كه ڕێكخراوێكی ناحكومی كوردیه‌و باره‌گاكه‌ی له‌شاری (پلیموس)ی باشوری خۆرئاوای به‌ریتانیایه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و گرفتانه كرد كه له‌ئێستادا دووچاری كورد بوونه‌ته‌وه له‌به‌ریتانیا، وتیشی:"كێشه‌ی وه‌رنه‌گرتنی مافی په‌نابه‌رێتی‌و تێكه‌لاَونه‌بوونی كورد به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی تری ناو كۆمه‌ڵگه‌ی به‌ریتانیدا، له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ن".
ئه‌حمه‌د ساڵح هۆكاری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كه‌یسی ئه‌و ژماره زۆره‌ی په‌نابه‌رانی كوردی گێڕایه‌وه بۆ ئه‌و بارودۆخه سه‌قامگیره‌ی له‌هه‌رێمدا بوونی هه‌یه‌و به‌وه‌ش په‌نابه‌رانی كورد ئاسته‌نگیان بۆ دروست ده‌بێت، تا بتوانن بیسه‌لمێنن په‌نابه‌ری ڕاسته‌قینه‌ن‌و پێویستیان به‌پارێزگاریكردنه.
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی په‌نابه‌رانی كورد له‌زاری نوێنه‌ری ئاژانسی سنوری به‌ریتانیا كه به ( UKBA) ناسراوه باسی له‌وه‌شكرد، نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار په‌نابه‌ری كورستانی عێراق، كه‌یسه‌كانیان داخراوه‌و ده‌بێت له‌داهاتوودا به‌ریتانیا به‌جێبهێڵن.
ئه‌حمه‌د ساڵح ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، چه‌ند ڕێكخراوێكی بیانی له‌به‌ریتانیا كارده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی ئه‌و كوردانه‌ی كه كه‌یسه‌كانیان داخراوه‌و ده‌یانه‌وێت خۆبه‌خشانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، جگه له‌وه ئه‌و په‌نابه‌رانه هاوكاری مادیش ده‌كرێن.
سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی ژیانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ش، ئه‌حمه‌د ساڵح وتی:"ئه‌و كه‌یسانه كۆمه‌ڵێك ڕێكاری یاساییان بڕیوه‌و كۆتاییان پێهاتووه، به‌و جۆره‌ش ئه‌و كه‌سانه ئاگاداركراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات به‌ریتانیا به‌جێبهێڵن"، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی په‌نابه‌رانی كورد هێمای به‌وه‌شكرد، په‌نابه‌رانی به‌ریتانیا بێبه‌شكراون له‌هه‌موو سه‌رچاوه‌یه‌كی ژیان‌و له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌ریتانیاوه هیچ هاوكارییه‌كی مادی‌و مه‌عنه‌ویان بۆ دابینناكرێت، به‌وه‌ش زۆرێك له‌و په‌نابه‌رانه ناچارن له‌ماڵی هاوڕێ‌و كه‌سوكاریان بژین‌و له‌دۆخێكی ناله‌باردان.
كامه‌ران ئه‌حمه‌د وتیشی:"ئه‌وان وه‌ك مه‌ڵبه‌ندی په‌نابه‌رانی كورد له‌دژی سیاسه‌تی دیپۆرتكردنه‌وه‌ن، چونكه ئه‌و په‌نابه‌رانه زیانێكی گه‌وره‌یان كردووه له‌ڕووی مادی‌و كه‌سایه‌تی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه، هه‌وه‌ها نه‌یانتوانیوه بخوێنن یان مافی په‌نارێتی وه‌ربگرن".
سه‌باره‌ت به‌به‌راوردكردنی ڕه‌وشی ژیانیش لای په‌نابه‌رانی كورد له‌به‌ریتانیاو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌هه‌رێم، ئه‌حمه‌د ساڵح وتی:"ڕه‌وشی مادی‌و مه‌عنه‌وی خه‌ڵكی كوردستان زۆر باشه به‌به‌راود له‌گه‌ڵ ژیانی ئێره، لێره خه‌ڵك كارده‌كه‌ن ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بژین، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خه‌ڵكی كوردستان توانای كۆكردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌داهاتی كاره‌كانیشیان هه‌یه، بۆیه ئه‌وانه‌ی كه ئێستا به‌قاچاخ ده‌یانه‌وێت بگه‌نه ئه‌وروپا، غه‌درێكی گه‌وره له‌خۆیان ده‌كه‌ن، با سود له‌و ده‌رفه‌تانه ببینن كه له‌كوردستان بوونیان هه‌یه ".
ده‌رباره‌ی كێشه كه‌لتوریه‌كانی كورد له‌به‌ریتانیا، ئه‌حمه‌د ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ناحاڵیبوون‌و تێنه‌گه‌شتن له كه‌لتووری به‌ریتانیه‌كان به‌به‌شێك له‌كێشه سه‌ره‌كیه‌كانی كورد به‌شێوه‌یه‌كی گشتی داده‌نێت له‌و ولاَته، وتیشی:"له‌سه‌ر ئاستی تاك خه‌ڵكی ناسراوو چالاكمان زۆره له‌به‌ریتانیا، به‌لاَم ئه‌گه‌ر به‌گشتی قسه له‌و باره‌یه‌وه بكه‌ین، هێشتا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی داخراون".
مه‌ڵبه‌ندی په‌نابه‌رانی كورد ڕێكخراوێكی ناحكومی كوردیه له‌به‌ریتانیاو له‌ساڵی (2002)ه‌وه ده‌ستیكردووه به‌چالاكیه‌كانی، به‌ئامانجی ناساندنی كه‌لتورو زمانی كوردی‌و ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی كه به‌سه‌ر كوردستاندا هاتوون، له‌وانه ئه‌نفال‌و كیمیاباران‌و دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان كوردانی دانیشتوی به‌ریتانیا به‌گشتی‌و كۆمه‌ڵگه‌ی به‌ریتانی له‌ڕێگه‌ی ڕێكخستنی سیمینار‌و پێشانگه‌ی هونه‌ری‌و چه‌ندین چالاكی كه‌لتووری تره‌وه.
-----------------------------------------------------------------
و: هه‌ژار ته‌ها(/)
No comments:
Post a Comment