به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامی تواناسازیی له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، پێویسته ئه‌و خوێندكاره‌ی كه له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌و له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی تواناسازییدا ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ببێته نمونه بۆ كورد‌و هه‌رێمی كوردستان.
(د. گۆڤه‌ند شێروانی) به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامی تواناسازیی له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به NNA وت:"ئێمه ئاماده‌كاریی ته‌واومان بۆ خولی نوێی به‌رنامه‌ی تواناسازیی كردووه، ئه‌و خوله‌ی كه تایبه‌ت به‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، پێویسته به‌گوێره‌ی پێوه‌ره‌كانی تاقیكرده‌وه‌ی IELTS، ئاستی زمانی له (5) كه‌متر نه‌بێت، ئه‌گه‌ر كه‌متر بێت، ئه‌وا پێویسته كۆرسی زمان بخوێنێت".
د. گۆڤه‌ند شێروانی ڕایگه‌یاند، ئێستا له‌شاری سلێمانی دوو كۆرسی زمان ڕێكده‌خرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه ئاستی زمانیان نزمه، ده‌توانن به‌شداریی ئه‌و كۆرسانه بكه‌ن، كه تێچوونی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵایه، ئه‌گه‌ر گه‌یشته ئاستی پێویست، ئه‌وا به‌شداری كۆرسی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێده‌كرێت.
د. گۆڤه‌ند شێروانی ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه، خوێندن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئاسان نییه، ئه‌وانه‌ی كه ده‌چن ڕووبه‌ڕووی چه‌ند كێشه‌یه‌ك ده‌بنه‌وه، له‌وانه‌ش كێشه‌ی زمان، زانستیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی، هه‌ندێك له‌و كاندیدانه‌ی كورد كه بۆ خوێندن ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌هۆی جیاوازیی له‌نێوان كۆمه‌ڵگه‌ی یه‌كه‌م‌و كۆمه‌ڵگه‌ی دووه‌مدا، تووشی شۆكی كه‌لتووری ده‌بن، چونكه كۆمه‌ڵگه‌ی دووه‌م، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆیدا جیاوازیی زۆری له‌ڕووی كه‌لتوور‌و ئاداب‌و نه‌ریته‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر خوێندنه‌كه‌یان ده‌بێت، بۆیه گرووپێكی كه‌م له‌كاندیده‌كان نه‌یانتوانی خوێندنه‌كه‌یان ته‌واو بكه‌ن، گه‌ڕانه‌وه بۆ كوردستان، به‌ڵام زۆربه‌یان خوێندنی زمانیان ته‌واو كرد‌و ئێستا سه‌رقاڵی خوێندنی ماسته‌ر‌و دكتۆران.
به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامی تواناسازیی له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتی:"ژماره‌یه‌كی زۆر خوێندكاری خولی یه‌كه‌م گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ كوردستان‌و له‌زانكۆ‌و په‌یمانگه نوێكاندا داده‌مه‌زرێن".
به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامی تواناسازیی له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌كۆرسه‌كاندا كه مامۆستایانی بیانی ده‌یانڵێنه‌وه، تایبه‌ت به‌قسه‌كردن‌و مامه‌ڵه‌كردن له‌شوێنه گشتییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا، ئه‌وه به‌شێكه له‌مادده‌كانی كۆرسی زمان، پێش چوونی خوێندكاران بۆ ده‌ره‌وه، به‌پێی توانا كۆده‌كرێنه‌وه‌و باسی جیاوازیی نێوان هه‌ردوو سسته‌میان بۆ ده‌كرێت، هه‌ر كاندیدێكیش كه ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ خوێندن، گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت‌و وه‌زاره‌تدا هه‌یه، ده‌بێت ڕه‌چاوی یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی ئه‌و وڵاته بكات كه تێیدا ده‌خوێنێت، هه‌روه‌ها ڕێز له‌ڕێنماییه‌كان بگرێت‌و ببێته نمونه‌یه‌ك بۆ كورد‌و هه‌رێمی كوردستان.
-----------------------------------------------------------------
گۆران ئیبراهیم ـ NNA/
No comments:
Post a Comment