Wednesday, October 10, 2012

کوردان لەبەردەم دیپۆرت کردنەوەدا


بلۆگى کۆچى کوردان و کۆچ بۆ ئوسترالیا

یەکێک لە نەهامەتییەکانى کۆچى کوردان بۆ دەرەوەى وڵات ئەوەیە کە وەڵامى کەیسەکانیان بەشێوەیەکى نێگەتیڤ ببێت و لەدواتردا ڕووبەڕووى ڕەت کردنەوەى داواکانیان ببنەوە. لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا لەسەر زارى وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانى عێراقى ئەوەمان خستەڕوو کە وتویەتى 200هەزار پەنابەرى عێراقى لە سوید لەژێر هەڕەشەى ناردنەوەدان.
ئەم هەواڵە ڕاستە ژمارەیەکى زۆر مەترسیدارە بەڵام ئەوەى زیاتر جێگەى قسە لەسەر کردنە هەواڵى لەم شێوەیە بەشێوەیەکى بەردەوام دەبیسترێن لە دەزگا و میدیا جیاوازەکانەوە.. لەڕاسیدا ئەمە جێگەى نیگەرانییە بەڵام لەهەمانکاتدا دەبێت ئەو هاوڵاتى و گەنجانەى لەئێستادا لەناوخۆى کوردستانن و کۆچیان نەکردووە بە هەند ئەم بابەتە وەربگرن.
ئەم هەوڵانە کۆمەڵێک ماناو مەدلول لەخۆیان دەگرن. بەر لەهەموویان ئەوەیە کە وڵاتانى ئەوروپا کە (سوید) یەکێکە لەو وڵاتانەى کە زۆرترین ڕێژەى کوردانى لەخۆگرتووە و وڵاتێکە زۆر ئاسان کوردان و عێراقییەکان وەردەگرێت، بەڵام لەهەمان کاتدا کە ئەو وڵاتەو وڵاتە ئەوروپییەکانى تر مافى پەنابەرى بە کوردان نادەن ماناى ئەوەیە کە بارودۆخى وەرگرتنى پەناخوازانى عێراقى و کوردى گۆڕاوە. ئەمەش لەوەوە سەرچاوە دەگرێت چونکە بارودۆخى عێراق و کوردستان بەتایبەت گۆڕانکارى بەسەردا هاتووە. ئەم هەرێمە بەرەو سەقامگیرى دەچێت و لەحاڵەتێکى ئاسایشى ئابوورى و کۆمەڵایەتى باشدایە، بۆیە وڵاتانى بیانى چیتر خوازیارى وەرگرتنى کوردان نین وەکو پەنابەر.
گەنجانى ئێمە گرنگە بیر لەوە بکەنەوە کە لەناخۆدا ئەوەندەى دەتوانن پڕۆسەى وەبەرهێنان و ئابوورى و کارکردنى خۆیان پەرە پێبدەن. لەهەمانکاتدا ڕێگا یاسایى و ئاساییەکانى کۆچ کردن بگرنە بەر کە ئەمە یەکێکە لە چارەسەرە باشەکان. بەتایبەت مەسەلەى خوێندن و لێکۆڵینەوە. تەنانەت زۆرێک لە وڵاتانى بیانى دەرفەتى کارکردن و ڤیزاى کارکردن دەبەخشن و هەوڵدەدەین لەداهاتوودا بابەتى لەوشێوەیەتان زیاتر بۆ بڵاو بکەینەوە.

No comments:

Post a Comment