Friday, October 26, 2012

ژمارەکان چى دەربارەى پەناخوازان لە وڵاتە بیانییەکان ئاشکرا دەکەن؟


بەشى دووەم
کۆچى کوردان و کۆچ بۆ ئوسترالیا
هاوڕێیانم وەکو بەڵێنماندا بە چەند بەشێک هەندێ بابەتى گرنگ بە داتا و ژمارە لەسەر پەناخوازە کورد و عێراقییەکان دەخەینەڕوو.. لەم بەشەدا باس لە بارودۆخى پەناخوازانى کوردو عێراقى دەکەین لە وڵاتى ئوسترالیا.
پەنابەرە عێراقییەکان 12% یان دامەزراون لە کەرتێکى تایبەت یان کارێک دەکەن لە وڵاتە بیانییەکان و 93%یان لەو ماڵانەدا دەمێننەوە کە حکومەت بۆى بەکرێ گرتوون و هیچ کارێکى جێگیرو باشیان نییە. بۆزانیارى زیاتر سەیرى ئەم لینکە بکە: http://www.theaustralian.com.au/opinion/columnists/end-the-boatpeople-centrelink-cycle/story-fnbkvnk7-1226476061727
چاوەڕوان دەکرێت کە تێچووى دوورگەى ناورو 1 ملیار و 400هەزار دۆلار بێت لە ماوەى چوار ساڵى داهاتوودا. بۆزانیارى زیاتر سەیرى ئەم لینکە بکە: http://www.smh.com.au/national/asylum-seekers-get-first-taste-of-life-in-tents-on-nauru-20120914-25xz9.html#ixzz29H4zOkWa
هەر پەناخوازێک بیەوێت بە فڕۆکە بگاتە ناورو، ئەوا بڕى (150)هەزار دۆلارى ئوسترالى پێویستە. بۆزانیارى زیاتر سەیرى ئەم لینکە بکە: http://www.abc.net.au/news/2012-09-22/asylum-seekers-sent-home-after-refusing-nauru/4275488
هاوڕێیانم.. ئەو ژمارانە ئەوە دەخەنەڕوو کە زۆرێک لە هەوڵەکانى کۆچ کردن بۆ دەرەوەى وڵات و بەتایبەت بۆ ئوسترالیا ئەنجامێکى ئەوتۆى بەدەستەوە نەداوەو کۆمەڵێک قەیران ڕووبەڕووى پەناخوازەکان بووەتەوە. ڕێژەى ئەو پەناخوازانەى کە کارێکى جێگیریان دەستکەوتووە تاڕاددەیەکى زۆر کەمە. کە تەنها کەمێک 10%یە. با تێڕوانینێکمان هەبێت ئەو ژمارەیە. ئایا چەندێک لەوانەى کۆچ دەکەن کارێکى جێگیریان هەیە؟ بەدڵنیاییەوە زۆر زیاترە لەو ڕێژەیەى کە ئەوانەى کۆچیان کردووەو کاریان دەستکەوتووە! بۆیە لێرەوە یەکەم قەیرانى سەرەکى ڕووبەڕووى پەناخوازەکان دەبێتەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر بەدواداچوون بکەین بۆ ئەو بڕە پارەیەى کە پەناخوازەکان لە ڕێگەیاندا خەرجى دەکەن، هاوڕێیان، هەر پەناخوازێک بەو بڕە پارەیەى خەرجى دەکات ئایا ناتوانێت لەناوخۆدا لە وڵاتەکەى خۆیدا وەبەرهێنانێکى گرنگ بکات؟ لەشوێنى ئەوەى ژیانى خۆى بخاتە مەترسییەوەو لەدوایشدا ئەنجامێکى ئەوتۆ بەدەست نەهێنێت!
خوێنەران گرنگە بەوشێوەیە لە بابەتەکە بڕوانن. 
لەلایەکى ترەوە، ئەو خەرجییە زۆرەى جکومەتى ئوسترالى و وڵاتانى ترى بیانى لە پەناخوازان و لەشوێنى مانەوەیاندا خەرجى دەکەن، بڕێکى زۆرە. ئەو بڕە زۆرە فشارێک دەخاتە سەر بوجەکەیان، ئەمەش وادەکات کە وڵاتەکان ئامادە نەبن بەشێوەیەکى بەردەوام ئەو بوجە زەبەلاحە خەرج بکەن. بۆیە ئەوەى لەئێستادا هەیە بۆ پەناخوازان بێگومان لە چەند ساڵى داهاتوودا ئەوەش نامێنێت. بۆیە گرنگە کوردان کۆچ کردن وەکو دواهەمین چارەسەرى قەیرانەکانیان و ئیش و کار پەیداکردن تەماشا نەکەن. 

No comments:

Post a Comment