پۆلیسى فیدڕالى ئوسترالیا و وه‌زاره‌تى كۆچ له كه‌یسێك ده‌كۆڵنه‌وه كه تێیدا پاسه‌وانانى كامپى ڤیلاود له سیدنى خراپیان له په‌ناخوازێكى كورد داوه كه بارى ده‌روونى و ئه‌قڵى باش نییه.
میدیاكانى ئوسترالیا ئه‌مڕۆ بڵاویان كرده‌وه كه 2 پاسه‌وان له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه له په‌ناخوازێكى كوردى 29 ساڵیانداوه، كه ماوه‌یه‌كه بارى ده‌روونى و ئه‌قڵى له كامپه‌كه تێكچووه، له راپۆرته‌كاندا هاتووه "بارى ده‌روونى و ئه‌قڵى كورده‌كه خراپتر بووه دواى لێدانه‌كه‌و تاوه‌كو ئێستاش پسپۆڕى ده‌روونى بۆ كه‌سه‌كه دابین نه‌كراوه".
په‌ناخوازه كورده‌كه نزیكه‌ى 2 ساڵه له‌و كامپه‌دا ژیان به‌سه‌رده‌با و چاوه‌ڕێى وه‌ڵامه.
كه‌ناڵى ئه‌ى بى سى ئوسترالى رایگه‌یاند "به‌پێى ڤیدیۆكانى ئاژانسى هه‌واڵى فرانسپرێس پۆلیسى ئوستورالى بۆى ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ردوو پاسه‌وانه‌كه سه‌ربه كۆمپانیاى (سیركۆ)ى ئه‌منى تایبه‌تن، ئێستا هه‌ردووكیان له‌سه‌ر كار دوور خراونه‌ته‌وه".
وه‌زاره‌تى كۆچ رایگه‌یاند "تاوه‌كو ئێستاش په‌ناخوازه كورده‌كه له كامپى ڤیلاوده و كه‌مێك باشتر بووه، زۆر به رژدى له‌م كه‌یسه‌ش ده‌كۆڵدرێته‌وه".
ژماره‌ى عێراقییه‌كان له 30ى حوزه‌یرانى 2012 له كامپه‌كانى ئوسترالیا 154 كه‌سن، 3 منداڵ و 131یش گه‌وره له‌و 154 كه‌سه 16یان مێینه‌ن.
گۆران سه‌باح
رووداو- ئوسترالیا
No comments:
Post a Comment