وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، هاتنی گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌به‌راورد به‌جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان تائێستا كه‌متره، به‌ڵام به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ جه‌ژنی قوربانی ساڵی ڕابردوو زیادیكردووه.
(نادر رۆستی) بۆ NNA ڕوونكرده‌وه، به‌گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، هاتنی گه‌شتیاران بۆ هه‌رێم، به‌راورد به‌جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ كه‌مده‌كات، به‌ڵام به‌راورد به‌جه‌ژنی قوربانی پارساڵ ڕێژه‌كه ڕوو له‌زیادبوون ده‌كات.
بةهۆی جه‌ژنی قوربانه‌وه و له‌ماوه‌ی چوار رۆژدا، 95 هه‌زار گه‌شتیار روویان له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه، وته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمیش ئاماژه به‌وه ده‌كات، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م ژماره‌یه روو له‌زیادبوون بكات.

نادر رۆستی وته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان، به خه‌ندانی راگه‌یاند: له ماوه‌ی رۆژانی ٢٤ تا ٢٧ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٢، ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه ٩٥ هه‌زار گه‌شتیار بووه.
وتیشی: "زۆربه‌ی گه‌شتیاران له خوار و ناوه‌راستی عیراقه‌وه هاتوون ، به‌شێكیشیان له هه‌ردوو وڵاتی ئێران و توركیاوه هاتوون".
وته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی ئاشكراشیكرد: جه‌ژنی قوربانی ساڵی رابردوو ١١٠ هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌رێمیان كردبوو، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت جه‌ژنی قوربانی ئه‌م ساڵ، ژماره‌ی گه‌شتیاران زیاتر بێت.
سه‌باره‌ت به سنووری به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی گه‌شتوگوزار، نادر رۆستی، وتی" ژماره‌كه به‌م جۆره دابه‌ش بووه (هه‌ولێر ٤٤ هه‌زار گه‌شتیار،سلێمانی ١٧ هه‌زار گه‌شتیار، دهۆك ٢٢ هه‌زار گه‌شتیار، گه‌رمیان ١٢ هه‌زار گه‌شتیار).

وتیشی:"دوو هۆكاری سه‌ره‌كیی هه‌یه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گه‌شتیاران، یه‌كه‌میان گۆڕانی كه‌ش‌و هه‌وا له‌هه‌رێمی كوردستان‌و دووه‌میشیان ده‌نگۆی په‌تای كۆلێرا، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر زاری وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆنترۆلكردنی په‌تاكه ڕاگه‌یه‌ندرا، به‌ڵام كاتێكی زۆری ده‌وێت تا ئه‌و ترس‌و دڵه‌ڕاوكێیه لای هاوڵاتیان نامێنێت".
وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌شكرد، له‌جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان (161) هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌و به‌گوێره‌ی ئاماره نافه‌رمیه‌كانیش، ئه‌م جه‌ژنه هاتنی گه‌شتیاران ئه‌و ڕێژه‌یه تۆمار ناكات.
-----------------------------------------------------------------
ئارام قه‌ره‌داغی- هه‌ولێر NNA
Xendan
No comments:
Post a Comment