12.5 ملیۆن دۆلاریان ده‌ستكه‌وتبوو |
پۆلیسی ئیتاڵیا ده‌ستگیركردنی باندێكی مافیای راگه‌یاند كه 12.5 ملیۆن دۆلاریان ده‌ستكه‌وتبوو له‌به‌رانبه‌ر گواستنه‌وه‌ی 1500 كوردی عێراقی بۆ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
ئاژانسی پۆلیسی ئه‌وروپا "یوروبول" رایگه‌یاند سێ كه‌س له ئیتاڵیا‌و پێنج كه‌س له یۆنان ده‌ستگیركراون و 50 كه‌سیش بانگهێشتی لێپرسینه‌وه‌ی پۆلیس كراون له پڕۆسه‌یه‌كدا كه پۆلیسی ئه‌ڵمانیاو یۆنان به‌شدایان تێدا كردووه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه پۆلیسی ئه‌وروپا رایگه‌یاندووه كه سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كان به‌ره‌گه‌ز عێراقین.
ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه دوای ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه هاتووه كه له‌لایه‌ن پۆلیسی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مافیاوه له شاری "ترینتۆ" له باكوری ئیتاڵیا له ساڵی 2008 ه‌وه ده‌ستیپێكردووه دوای ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری نایاسایی كه له رێگه‌ی "برینر باس" له‌نێوان ئیتاڵیا‌و نه‌مسا گه‌یشتبوونه ئه‌و وڵاتانه.
پۆلیسی ئه‌وروپا رونیكردووه‌ته‌وه ئه‌و بانده مافیایه كۆچبه‌ره‌كانیان له رێگه‌ی سوریا‌و ئێران و توركیاوه گه‌یاندووه‌ته ئه‌وروپا به به‌كارهێنانی رێگه‌ی "به‌ڵقان" كه كورده‌كانی عێراق به‌و رێگه‌یه ده‌به‌نه ئیتاڵیا‌و ئه‌ڵمانیاو فه‌ڕه‌نساو به‌ریتانیاو ئه‌سكه‌نده‌نافیاو سویسرا.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیسی ئیتاڵیا، هه‌ر كۆچبه‌رێك بڕی 16 هه‌زار دۆلاری داوه به‌و مافیایانه و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیشیان بۆ ئه‌وروپا به‌شێكی كه‌میان مافی په‌نابه‌ری وه‌رده‌گرن و ئه‌وانه‌ی دیكه ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه وڵاته‌كانیان.
NRT
No comments:
Post a Comment