وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، زیاتر له دووسه‌د هه‌زار هاوڵاتی له‌ووڵاتی سوید هه‌ڕه‌شه‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ره.
(ئه‌سغه‌ر موسه‌وی) بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقی بۆ تۆڕی راگه‌یاندنی هه‌واڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌ماوه‌كانی رابردوودا (دیندار نه‌جمان دۆسكی) وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك ووڵاتی ئه‌وروپی كرد بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ژیانی هاوڵاتیانی عێراقی له‌و ووڵاتانه، به‌ڵام هه‌ندێك له‌و ووڵاتانه سووربوون له‌سه‌ر دیپۆركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی عێراقی بۆ ووڵاته‌كه‌یان به‌تایبه‌تی ووڵاتی سوید.
ئه‌سغه‌ری ووتیشی، ئێستا له‌ووڵاتی سوید زیاتر له 200 هه‌زار هاوڵاتی عێراقی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تی ئه‌و ووڵاته نیازی وایه دیپۆرتیان بكاته‌وه، به‌مه‌ش ژیان و گوزه‌رانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌زیری كۆچیش داوای له‌و ووڵاته كردووه پابه‌ندبێت به‌ڕێككه‌وتننامه‌ی پێشوو، هاوڵاتیان به‌زۆر دیپۆرت نه‌كاته‌وه.
No comments:
Post a Comment