ژماره‌یه‌ك په‌ناخواز بریندار بوون |
گرووپێك له په‌ناخوازانى عێراق‌و ئێران له كامپى نارۆ هه‌ڵده‌ستن به شكاندنى كه‌لوپه‌ل‌و په‌نجه‌ره‌ى كامپه‌كه كه ماوه‌یه‌كه له ئوسترالیا كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و په‌ناخوازانه‌ى كه به‌قاچاخ ده‌گه‌نه ئه‌و وڵاته.
وه‌زاره‌تى كۆچى ئوسترالى له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى بڵاوى كردووه‌ته‌وه "نزیكه‌ى 10 پیاو ده‌بوون ئه‌و كاره نابه‌جێیانه‌یان ئه‌نجامداوه، كۆمه‌ڵێكیشیان بریندار كردووه".
هه‌فته‌ى رابردوو 6 عێراقى دیكه ره‌وانه‌ى ئه‌و كامپه كران، قاچاخچیێكى عێراقیش به‌ناوى عه‌لى حه‌یده‌رى ماوه‌ى 11 ساڵ حوكم درا.
مانگى رابردوو په‌رله‌مانى ئوسترالیا یاسایه‌كى ده‌ركرد بۆ بڕین‌و وه‌ستاندنى هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كى مرۆیى‌و ته‌كنیكى بۆ په‌نابه‌رانى نایاسایى، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى به به‌له‌م ده‌گه‌ن له رێگه‌ى ئه‌نده‌نوسیا و مالیزیا و سریلانكاوه، ئه‌م یاسایه یه‌كێكه له هه‌ره تووندترین ئه‌و یاسایانه‌ى دۆخى په‌نابه‌رێتى تاوه‌كو ئێستا ئوسترالیا ده‌ریكردبێت، ستیفن سمیس، وه‌زیرى به‌رگرى ئوسترالى رایگه‌یاندبوو "ئه‌و یاسایه گه‌وره‌ترین هه‌وڵه بۆ كۆتایهێنان به كۆچى نایاسایى بۆ وڵاته‌كه‌مان".
جولیا گیلارد، خانمه سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوسترالیا گوتى "دواى گوێگرتن له كه‌یسه‌كانیان زۆربه‌ی په‌ناخوازه‌كان ده‌نێردێنه‌وه وڵاتانى خۆیان یان بۆ وڵاتانى دیكه".
به‌پێى ئامارێكى ساڵى 2001 عێراقییه‌كان ژماره‌یان 24 هه‌زار‌و 760 كه‌س بووه له ئوسترالیا، به‌پێى دوایین ئاماریش كه له ساڵى 2006دا ئه‌نجامدراوه ژماره‌ى عێراقییه‌كان له‌و وڵاته 32 هه‌زار‌و 520 كه‌س بوون، نیوساوسوێست زۆرترین ژماره‌ى به‌ر كه‌وتووه كه 20 هه‌زار‌و 530 كه‌سى لێیه، هه‌روه‌ها ڤیكتۆریا 8 هه‌زار‌و 610 كه‌س‌و وێسته‌رن ئوسترالیا 1 هه‌زار‌و 680 كه‌س‌و ساوس ئوسترالیا 770 كه‌سى لێیه، په‌نابه‌رى كودیش له‌و وڵاته به رێژه‌ی 3.8%ى كوردن.
دیپۆرتكردنه‌وه‌ى په‌ناخوازان له ئوسترالیا بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ده‌ستى حكومه‌تى (جۆن هاوارد) بوو له ساڵى 2001، پاشان ئه‌م یاسایه ره‌خنه‌یه‌كى زۆرى هه‌ڵگرت له‌لایه‌ن رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى مافگه‌لى مرۆڤ، بۆیه له 2007 حكومه‌ته‌كه‌ى كیڤن یاساكه‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئێستاش له 2012 حكومه‌ته‌كه‌ى گیلارد تووندترین یاساى په‌سه‌ند كراد كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندى په‌ناخوازاندا نییه.
گۆران سه‌باح
رووداو- ئوسترالیا
سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration
No comments:
Post a Comment