Wednesday, October 17, 2012

سەختى ژیانى عێراقییە پەنابەرەکان لە دوورگەکانى ئوسترالیا


بلۆگى کۆچى کوردان و کۆچ بۆ ئوسترالیا
یەکێک لەو دیاردانەى کە میدیاى کوردى هەندێ جار زۆر بە بایەخ و جیددیەوە گوێى پێنەداوە مەسەلەى کۆچى نایاسایى و کۆچى بەلێشاوى پەناخوازانى عێراقییە. تەنانەت هەندێجار لایەنە پەیوەندیدارو دەزگا فەرمییەکانى حکومەتیش لەئاست ئەم کێشەیەدا بێدەنگن یاخود کارێکى ئەوتۆ ناکەن کە ئەم کۆچە لێشاوەى بەتایبەت چینى گەنجان کەم بکەنەوە.
وەکو ئاشکرایە لەلاتان نزیکەى دوو مانگ دەبێت حکومەتى ئوسترالى بە سەرۆکایەتى جولیا گیڵارد بڕیارێکى نوێى دەرکرد بۆ چۆنییەتى مامەڵەکردن لەگەڵ پەناخوازە تازە هاتووەکانى دەرەوەى وڵات.. کە ئەمەش خۆى دەبینێتەوە لە دەرکردنى پەناخوازەکان بۆ وڵاتانى نزیک لە ئوسترالیا بۆ دوورگەکانى ناورۆ، مانوس بۆئەوەى لەو وڵاتانەدا کەیسەکانیان هەڵسەنگێنرێن و ئینجا قبووڵ بکرێن بچنە ناو خاکى وڵاتى ئوسترالیا یاخود بگەڕێنرێنەوە.
لەکاتێکدا یەکەم گروپى پەناخوازانى عێراقى ڕەوانەى ئوسترالیا کران ئەوەبوو دەبینین کە لەلایەن ئەوانەوە تەنگژە دروست کراوەو پەناخوازان نیگەرانن لە بارودۆخى کامپەکان کە لەئاستێکى زۆر خراپى تەندروستى و بارودۆخى ژیاندان. ئەمە وادەکات کە عێراقییەکان هەر لەگەڵ گەیشتنیان بە نزیک ئاوەکانى ئوسترالیا بە بەلەم تووشى گەورەترین کارەسات و زەحمەتى زۆر ببنەوە..
گەنجانى ئێمە گرنگە ئەوە بزانن کە کۆچ کردن بۆ دەرەوەى وڵات دواهەمین چارەسەرى قەیرانەکان نییە چونکە: کۆچ بۆ دەرەوەى وڵات زیانى ماددى و مەعنەوى و ڕۆحى و کەلتورى گەورەى بەدوادادێت. تەنانەت وەکو دەبینین کۆچ بەشێوەیەکى نایاسایى بۆ ئوسترالیا هەر لەسەرەتاوە قەیرانى ژیانێکى سەخت و بەربەرەکانى لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت..
ئێمە گەنجەکانمان جێگەى شانازى و ئومێدى داهاتووى ئەو نەتەوەیەن، پێویست دەکات ئەوانیش لەئاست ئەو ئومێدەدا بن.. چەند سەختە گەنجێکمان لەڕێگەى کۆچى نایاسایى یەکجارى کۆچ بکات و کوردێک ببێتە قوربانى سەختییەکانى ژیان.. ئەم دیمەن و ڕووداوانە نە لە کۆمەڵگاو نە لەلایەن خاوخێزانەکانەوە هەرگیز لەبیرناکرێن..
داتاکانمان ئەوە دەردەخەن کە عێراقییەکان لەڕیزى پێشەوەى ئەو وڵاتانەدان کە کۆچ بە بەلەم بەشێوەى نایاسایى بۆ ئوسترالیا دەکەن و ئەمەش چەندین قوربانى و کارەساتى گەورەى لێکەوتۆتەوە..
ئومێد دەکەین گەنجانمان ڕێگای یاسایى و ئاسایى بگرنەبەرو ئێمەش هەوڵدەدەین زۆر ترین دەرفەتى کارو خوێندن و سەرکەوتن و شێوازى یاسایى بخەینەڕوو..
سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration

No comments:

Post a Comment